22/3/2020 07:32 PM

ماڵدینی و كوڕه‌كه‌شی توشی كۆرۆنا بوون

یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی توشبوونی پاولۆ ماڵدینی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی یانه‌كه‌ی شاری میلان، ماڵدینی و دانیلی كوڕی پشكنینيان ئه‌نجامداوه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ردووكیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

یانه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دۆخی ماڵدینی و دانیل به‌ره‌و باشتربوون ده‌روات و هه‌ردووكیان ئێستا له‌ژێر چاودێری ورددان.

یانه‌ی یۆڤانتۆسيش ئاشكرایكردووه كه دیبالای ئه‌رجه‌نتینی بووه‌ سێیه‌م یاریزانی یانه‌كه‌ پاش وگانی و ماتیودی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت.

خاك - هه‌رێز جه‌مال




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved