28/3/2020 02:14 PM

توندوتیژی لەگەڵ چینییەکان لە سۆشیاڵ میدیادا

نەخۆشیی مەرگهێنەری کۆرۆنا کە وەکوو هەورێکی رەش سەرانسەری جیهانی داگرتووە سەرەتا لە چینەوە دەستی پێکرد وهەر ئەم بابەتەش بۆتە هۆی بەرزبوونەی هەڵسوکەوتی شۆڤینیستی لەگەڵ چینییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
کەرەنتینەی گشتی لەزۆرینەی وڵاتانی جیهان بۆتە هۆی ئەوەی خەڵک زیاتر سەردانی سۆشیاڵ میدیا بکەن. ئەوەی جێی داخە ئەوەیە کە لەم بارودۆخەدا رادەی نەفرەت و توندوتیژی بەدژی چین و باقی وڵاتانی ئاسایی روو لە زیادبوونە، چونکە لایان وایه ئەم وڵاتانە تاوانبارن بە ناردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ باقی وڵاتانی جیهان.
رێکخراوی L1ght بە تاوتوێکردنی هەڵسوکەوتی بەکارهێنەران لەلایەن ژیری دەسکردەوە تێگەیشتووە کە کۆمەڵێک هاشتاگ لەناو بەکارهێنەراندا زۆری کەڵک وەردەگیرێ، بۆ نموونە: ڤایرۆسی چینی، ڤایرۆسی کۆمۆنیست.
L1ght بە تاوتوێکردنی ملیۆنەها ماڵپەڕ، تۆڕی کۆمەڵایەتی، ڤیدیۆ، فایلی دەنگ و ئەو مەسجانەی پۆست ئەکرێن بەو ئاکامە گەیشتووە کە رادەی نەفرەت و توندوتیژی بەرامبەر بە وڵاتی چین و بەشێک لە وڵاتانی ئاسیایی لەم ماوەیەدا زۆریان پەرەسەندووە.
ئەم کەسانە لایان وایە چینییەکان تاوانبارن بۆ نەخۆشی کۆڤید-19؛ نەخۆشییەک کە تا رۆژی رابردوو زیاتر لە 580 کەسی تووش کردووە و 26هەزار کەسی کردۆتە قوربانی. ئەم بابەتانە لەحاڵێکدا خەریکن لاینگرن پەیدا ئەکەن کە پێشتر چالاکانی مافی مرۆڤ و سیاسەتوانان سەبارەت بەم هەڵسوکەوتە شۆڤینیستیانە بەدژی هاووڵاتیانی چین هۆشداریان دابوو.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved