شانامەی کوردی بریتییە لە بڕێک هۆنراوەی کوردی کە لە سەردەمانی کۆنەوە بە شێوەیەکی زارەکی لە نێوان خەڵکی کوردەواریدا باو بووە. لە ناو خەڵکدا بەگشتی نووسینەوەی زۆربەی شانامەی کوردی دراوەتە پاڵ ئەڵماس خانی کەنۆڵەیی کە شاعیرێکی کوردە، بەڵام ئەم بۆچوونە بنەمای مێژوویی نیە و زۆربەی دەستنووسەکانی شانامەی کوردی بە دەستی کەسانی تر نووسراون. شارام نازری لە ئەلبۆمی ئاوازی ئەساتیردا بەشگەلێک لە شانامەی کوردیی بە کار ھێناوە. دکتۆر چەمەنئارا لە بابەت شانامەی کوردی و شێوازی دەرکەوتن و سەرهەڵدانی دەڵێت: "لە گەڵ پرۆسەی بەرهەمهاتن، لە گەڵ شێوازی بەرهەمهاتن، لە گەڵ باوەڕمەندییەکانی سەردەمیخۆی و … لە راستیدا شانامەی کوردی و شانامەی فردەوسی هەر دووکیان بەرهەم و ئەنجامی پرۆسەگەلێکی بەرهەمهاتنی جیاوازن، بەم روانگەوە کە شانامەی فردەوسی لە گێڕانەوەیەکی حکومیەوە دێت و شانامەی کوردی لە گێڕانەوەیەکی ناحکومییەوە. من لە توێژینەوەکانی خۆم بەو ئەنجامە گەیشتووم کە شانامەی کوردی گێڕانەوەیەکی رەسەن و گێڕانەوەیەکی سەربەخۆ بووە و هەیە. گێڕانەوەی بەرخۆدانی و پاڵەوانی ئێرانێکە کە لە دەڤەری زاگرۆس بەزیون و من پێی دەڵێم گێڕانەوەیەکی بەرخۆدانی و پاڵەوانی لە کوردستان." جێگەی ئاماژەیە کە نامەی دکتۆرای بەڕێز چەمەنئارا تایبەت بە شانامەی کوردی بووە و لە توێژەرە ناسراوەکانی ئەم بوارەیە.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure