عه‌لی حسه‌ینی زۆر جار له ژیانماندا پێش هاتووه که بینینی شوێنێکی خۆش، دیارده‌یه‌کی سرووشتیی دڵڕفێن، مرۆڤێکی باش، فیلمێکی سه‌رکه‌وتوو یان کتێبێکی چاک ده‌توانن کاریگه‌ریی زۆر له سه‌ر هه‌ست و زه‌ینمان دابنێن. له ناو ئه‌مانه‌دا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ پۆلێن به‌ندی بکه‌ین به بێ دوودڵی و گومان ده‌توانین بڵێین کتێب سه‌رباشقه‌ی زۆربه‌ی کاریگه‌رییه‌کانه و شته‌کانی تر له ڕیزه‌کانی دوای ئه‌ودا جێ ده‌گرن. فیلمێکی سه‌رکه‌وتوو ده‌توانێ هه‌ڵگری زۆر کێشه و ململانێ بێت به‌ڵام کتێبێکی تۆکمه ده‌توانێ هه‌وێن و هه‌ڵگری ده‌یان فیلمی سه‌رکه‌وتوو بێت. کاتێ که کتێبێکی باش ده‌خوێنینه‌وه بۆ هه‌میشه کاریگه‌رییه‌که‌ی له زه‌ینماندا ده‌مێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و کاریگه‌رییه ماوه‌یه‌ک خۆی بزر بکات ده‌توانێ له شوێنی خۆیدا دووباره خۆی ده‌رخاته‌وه و ببێته ئامیانی نووسراوه، ده‌ق، شێعر، داستان و ته‌نانه‌ت گۆرانییه‌کانمان. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که شه‌ڕ و ئاشتیی تۆلستۆییان خوێندوه‌ته‌وه ناتوانن ئه‌و ڕاستییه بشارنه‌وه که ساڵه‌های ساڵ کاریگه‌ریی ئه‌و کتێبه له سه‌ر زه‌ینیان ده‌مێنێته‌وه. من ئێستاش پاش چه‌ندین ساڵ که له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه تێپه‌ڕ ده‌بێ به قووڵ بیرکردنه‌وه بۆ چرکه ساتێ ئه‌و چێژه سه‌ره‌تاییه‌ی وا له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه وه‌رم گرتووه دیسان خۆی ده‌کێشێته‌وه ناو زه‌ین و هه‌ستم. کاتێ خه‌مسه‌ی نیزامی، مهم و زینی خانی،مه‌سنه‌وی مه‌ولانا یان هه‌ر به‌رهه‌مێکی باش ده‌خوێنیته‌وه ده‌ق وه‌کوو تریبوونێکی زیندوو بۆت ده‌دوێ و بۆ هه‌ر شوێن و قوژبنێکت ده‌با ئه‌گه‌رچی سه‌رده‌مانێکی زۆر له داڕشتنی ئه‌و ده‌قانه تێپه‌ڕ بووه. ئه‌مه ئه‌وه نیشان ده‌دا که چێژی ده‌ق چ به شێوه‌ی په‌خشان چ به شێوه‌ی شێعر و ... ده‌توانێ برووسکه ئاسا له هه‌ر کات و زه‌مه‌نێکدا و بۆ هه‌ر که‌س و بهردهنگێ هه‌ڵبه‌ت به شێوه‌ی جیاواز خۆی بنوێنێ. ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌وی له به‌رانبه‌ری ڕۆژاوادا زۆرتر به شێعره‌وه ناسراوه ئه‌مه ڕه‌نگه له‌و ڕووه‌وه بێت که به هۆی شۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه شارستانییه‌ت به شێوه‌ی نوێ له ڕۆژاواوه سه‌ری هه‌ڵدا و هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دهقگهل و ژانرگهلی ئه‌ده‌بی دیکه. نووسراوه خۆش و ناخۆش یان تۆکمه و لاوازی هه‌یه. چ شێعر چ داستان یان هه‌ر چه‌شنه ده‌قێکی تر ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی تۆکمه دانه‌ڕێژرێن ناتوانن کاریگه‌رییه‌کی قووڵ له سه‌ر زه‌ینی خوێنه‌ر دابنێن و له یاده‌وه‌ریی بهردهنگا بمێننه‌وه . له کتێبی "چاپان نامه" یان "باوی لادێ"دا که ڕه‌نگه به ڕوونی نه‌توانین له ناو چ ژانرێکی ئه‌ده‌بیدا جێی بکه‌ینه‌وه، ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی توانیویه‌تی ده‌ق ڕه‌ها بکات تاوه‌کوو سه‌ربه‌خۆیانه بۆ به‌رده‌نگ بدوێت و له‌م ڕێگه‌وه له یادگه‌دا باشتر بمێنێته‌وه. ئه‌م ده‌قه له هه‌ر ژانرێک بێت به بڕوای من ده‌توانێ وه‌ک ده‌قێکی سه‌رکه‌وتوو پێناسه بکرێت. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه له‌و ڕووه‌وه بێت که نووسه‌ر هه‌وڵی داوه به ئاماژه بۆ دوا هه‌موو لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، کلتووری، نه‌ریتی و ته‌نانه‌ت ئایینیه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕۆمان بداته به‌ر پلاری ڕه‌خنه. سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ناوی کتێبه‌که بده‌ین ڕه‌نگه وابیر که‌ینه‌وه که ئه‌م کتێبه ته‌نیا له داب و نه‌ریت و کلتووری کۆمه‌ڵگایه‌کی لادێیی چل په‌نجا ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌دوێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به باشی ڕۆبچینه ناخی ده‌قه‌که‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که نووسه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به سووکه چڕنووکیش بووبێت ئامانجگه‌لێکی دیکه‌شی له هۆنینه‌وه یان بڵێین نووسینی ده‌قه‌که گه‌یاندووه. ئه‌و ئامانجانه‌ش بریتین له نواندنه‌وه‌ی نه‌ریته کۆنه‌کان و ڕه‌خنه لێگرتنیان و ئاماژه دان به باشییه‌کانیان و هه‌روه‌هاش ڕه‌خنه‌ی توند و تیژ له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆییمان که به بیرکردنه‌وه هێشتا تا ئاستێکی پڕووکێنه‌ر نه‌ریتییه به‌ڵام به ڕواڵه‌ت تا ڕاده‌یه‌ک مودێڕنهی بینیوه. نووسه‌ر کاتێ له "دایک" وه‌کوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌شق و خۆشه‌ویستی و هه‌ر وه‌ها چه‌ماوه‌ی زه‌حمه‌ت و کوێره‌وه‌ری ده‌دوێ، هه‌موو هه‌وڵه‌کانی دایکی ئه‌و ده‌م بۆ له سه‌ر پێ ڕاگرتنی بنه‌ماڵه به باشی ده‌نوێنێ و له‌هه‌مان کاتا به پلاری توانج هه‌ندێ له ئاکاره هه‌ڵه‌کانی ئه‌و دایکه که سه‌پێندراوی ده‌ستی نه‌ریتێکی زنجیره‌یی و پله به پله‌ن ده‌دا به گوێماندا. نووسه‌ر به‌وه ده‌س هه‌ڵگر نابێ و به دوای ئه‌وه‌دا هه‌ندێ له‌و ئاکارانه‌ی که دایک له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مڕۆییدا به هۆی جه‌بری شاراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تووشی بووه ده‌دا به گوێماندا. کاتێ له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا به ئاماژه دان به دایکی لادێ ده‌ڵێ: دایک دێ ئه‌ونه سه‌ختی چه‌شتییه/ به‌ر له مهمان شار ئه‌و به‌هه‌شتییه، تیری کۆتایی ده‌دا له باڵای زۆربه‌ی کلتووره هه‌ڵه‌کانی ئه‌مڕۆمان و به‌م ڕسته کۆتاییه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ستی له پووره‌ی هه‌نگێکی دڕ کردبێت هه‌موو ڕه‌وشته خراپه‌کانی فه‌رهه‌نگی ئه‌مڕۆییمان ده‌خاته به‌ر ته‌وژمی ڕه‌خنه و ده‌یانکێشێته گۆڕه‌پانی ململانێ و پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێ که به شێوه‌یه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره تووشی باوه‌ڕ له ده‌س دانی فه‌رهه‌نگی بووین و نه‌ریته باشه‌کانی پێشوومان ون کردووه و په‌نجه‌ره‌یه‌کی ڕوون نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌قامێکی فه‌رهه‌نگیمان هه‌بێت. ڕاسته که له‌وێدا توانجهکه به کورتترین شێوه ده‌بڕێته‌وه به‌ڵام نووسه‌ر ته‌نیا به‌و ڕسته که به‌ڕای من لایه‌نێک له شێعرییه‌تی نوێشی تێدایه به شیوه‌یه‌کی مه‌ترسیدارانه ڕامان ده‌چڵه‌کێنێ و وه‌ئاگامان دێنێته‌وه که ئه‌گه‌ر زووبه‌زوو فریا نه‌که‌وین ڕه‌نگه به یه‌کجاری ده‌ستمان له هه‌مانه‌که ده‌رچێ و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌مان ئه‌سته‌م یان محاڵ بێت. کاتێ که وتت "مهمان شار" بێ ئه‌وه‌ی ڕسته‌یه‌ک یان وشه‌یه‌ک له به‌یته‌کانی پێشوودا ده‌رباره‌ی وترابێت ته‌نزه‌که به شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ ده‌رزی ئاسا له زه‌ینی مرۆڤ ده‌چه‌قێ و زۆر شتمان وه‌بیردێنێته‌وه. نووسه‌ر ڕه‌نگه بیه‌وێ بڵێت له‌م چه‌ن ساڵه دواییه‌دا به شێوه‌یه‌کی پڕووکێنه‌ر له باوه‌ڕ به‌خۆبوون دوور که‌وتوینه‌ته‌وه و هه‌موو شتێکی باشی خۆمان پشت گوێ خستووه و ته‌نانه‌ت وشه‌ی "دایک" که جوانترین وشه‌یه خه‌ریکه له بیر ده‌به‌ینه‌وه و وشه‌ی بێگانه‌مان خستووه‌ته جێگه‌ی. به‌ڕای من لێره‌دا گهزندهیی زمانی نووسه‌ر له ئاستێکی به‌هێزدایه چون به یه‌ک وشه یان یه‌ک ڕسته توانیویه‌تی شتانێکی زۆر ڕابگه‌یه‌نێت و زۆربه‌ی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکاته ئامانج به بێ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ لایه‌نێکی ڕه‌نجاندبێت. نووسه‌ر ده‌یه‌وێ به‌م چین و توێژانه بڵێ که ئه‌و ڕێگه‌ی وا گرتوومانه‌ته به‌ر ڕێگه‌یه‌کی باش نییه و ده‌بێ له شوێنێکدا کۆتایی پێ بێنین و توانای بڕانهوهیمان ببێت. نووسه‌ر له زۆر شوێندا له که‌لێن و قوژبنه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی دوێنێ و ئه‌مڕۆمان ڕه‌خنه ده‌گرێ؛ له جل و به‌رگ و دیکۆرات و خواردنه‌وه بگره تا هه‌ر شتێکی تر دێنێته به‌ر باس. خواردن که پێویستییه‌کی گرینگه و پێوه‌ندیی به ته‌ندروستیی مرۆڤه‌وه هه‌یه دێنێته به‌ر باس و به وشه‌گه‌لێک له‌و بواره‌وه وه‌ئاگامان دێنێته‌وه که له‌م بیست ساڵه دواییه‌دا شێوازی خواردنمان به شێوه‌یه‌کی مه‌نفی گۆڕا و له خواردنی نه‌ریتی ته‌واو نامۆ بووین؛ ئه‌نجامی ئه‌م نامۆ بوونه‌ش بێجگه له ناته‌ندروستیی رۆح و جه‌سته‌ی تاک و کۆمه‌ڵ شتێکی تر نییه. په‌روه‌رده‌مان که په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌واو ئایدیۆلۆژیکه و ڕه‌نگه به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر نادروست بێت ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت و ده‌وترێ که ژیان و خوێندن له یه‌ک دوورن واته خوێندکار له ژیانی تاکه‌که‌سییه‌وه به‌ره‌وه ده‌روازه‌کانی په‌روه‌رده ناڕوات یان به‌واتایه‌کی تر وانه‌کان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر له ژیانی ڕاسته‌قینه دوورن و ژیانیان تێدا ئه‌زموون ناکرێت؛ به‌و مانایه که ئه‌و دوو شته وه‌ک دوو شتی جیاواز چاویان لێده‌کرێ. له وڵاتانی پێشکه‌وتوو که ژیان و خوێندن لێک هه‌ڵنه‌بڕاون خوێندکار له خوێندندا هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌زموون ده‌کا و دواجار که ڕاسته‌وخۆ که‌وته ناو به‌رزی و نزمییه‌کانی ژیانه‌وه هیچ داچڵه‌کانێکی تۆقێنه‌ر به‌رۆکی ناگرێت و ژیانێکی خۆش و ئارام ده‌ژی و ده‌توانێ ڕێنوێنێکی باش بێت بۆ به‌ره‌کانی پاش خۆی و به‌م پێیه کۆمه‌ڵگا تا بڕوات له پێشکه‌وتندا ده‌گه‌شێته‌وه و له باری ده‌روونییشه‌وه تاک و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ هیچ قه‌یرانێکی ڕووخێنه‌ر ڕووبه‌ڕوو نابنه‌وه. مافی ئاژه‌ڵان یه‌کێک له‌و ته‌وه‌رانه‌یه که نووسه‌ر به باشی لێی ده‌دوێ و پچووکترین هه‌لی قۆستبێته‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی هێناوه‌ته به‌ر باس. به‌ڕای من ده‌م و دواوانی نووسه‌ر له‌م بواره‌دا به‌ڕاده‌یه‌ک نه‌رم و مه‌نتیقییه که ده‌توانێ زه‌ینی به‌ره‌ی نوێ و گه‌نجمان به شێوه‌یه‌کی باش به قازانجه‌کانی پاراستنی ژینگه به ئاژه‌ڵه جوانه‌کانیه‌وه ته‌یار بکات و وه‌ئاگایان بێنێته‌وه ئه‌گه‌ر یاسایه‌کی باش و ڕوون بۆ پارێزگاری له مافی سروشت و ئاژه‌ڵان نییه ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی خۆفێرکارانه به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره بڕۆین و مامه‌ڵه‌یه‌کی شیاو و مرۆڤانه له‌گه‌ڵ سروشت و ئاژه‌ڵ بکه‌ین. خۆشبه‌ختانه چ لێره و چ له شوێنه‌کانی تردا ده‌م و ڕاوێژی نووسه‌ر به‌سه‌ر هه‌موو گهزندهییدا زۆر ئارامه و هیچ ڕهنجاندنێکی به‌دواوه نییه؛ که ئه‌مه ده‌توانێ ئاستی کاریگه‌ریی زۆر له سه‌ره‌وه بێت. وا هه‌ست ده‌کرێ ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی شوناسی کورد که‌ڵکی هه‌بێت و به‌ره‌کان هان بدات که له شوناسی خۆیان وه‌ک کۆڵه‌که‌یه‌ک بڕوانن و چیتر که‌م بایه‌خانه سه‌یری لایه‌نه‌کانی ژیان و لاپه‌ڕه‌کانی کلتوور و فه‌رهه‌نگی خۆیان نه‌که‌ن و هه‌مووان هان بدرێن لاپه‌ڕه‌گه‌لێک له زه‌ینیاندا بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داب و نه‌ریت و کلتوور و یاده‌وه‌رییه‌کانی پێشوو به باشی بپارێزن و له نه‌بوونی کیانێکی سیاسی‌دا خۆمان پارێزه‌ری هه‌موو پێشینه مێژووییه‌کانمان بین. به‌ڕای من کاتێ ئه‌م به‌رهه‌مه ڕۆده‌چێته خاڵه پاژه‌کی و سه‌ره‌کییه‌کانی ژیان، هاندهربوونی ده‌گاته لووتکه و خوێنه‌ر دێنێته سه‌رسوڕمان. شێوازی وهجهنگ هاتن و ده‌مه‌قاڵه‌ی مرۆڤه‌کان، ئاژه‌ڵداری و جووتیاری به شێوه‌ی کۆن، میوانداری و زه‌ماوه‌ن، گه‌مه و کایه‌کان و ... هه‌موو به شێوه‌یه‌کی چڕ و پڕ ئاوڕیان لێدراوه‌ته‌وه؛ ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی باڵانوێن زۆر شت له خۆ ده‌گرێ و که‌م شت به‌جێدێڵێ. هه‌موو چین و توێژێک ده‌توانێ به موسبه‌ت یان مه‌نفی له‌م به‌رهه‌مه‌دا خۆی ببینێته‌وه. له‌و پیره‌ژنه به ساڵاچووه‌ی که ته‌مه‌نی پیری تێپه‌ڕ ده‌کا و سه‌رده‌می خۆی له هه‌مان کاتا که شێلگیرانه له ماڵی باوک‌دا خه‌ریکی ته‌قالای ژیان بووه ئاره‌زوومه‌ندانه چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش بووه تا ئه‌و گه‌وره کچه‌ی که ئێستا له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به دووی ئاشقی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیدا چهتاوچهت ده‌کا و به هیچ کلۆجێ دڵی دانامه‌زرێ، ده‌توانن له‌م به‌رهه‌مه‌دا خۆیان ببیننه‌وه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌م به‌رهه‌مه له بواری لایه‌نه ئه‌ده‌بی و جوانکارییه‌کانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین ده‌توانین بڵێین که نووسه‌ر له باری کێش و سه‌روا و قافیه داڕشتنه‌وه که پێوه‌رێکی گرینگه بۆ داڕشتنی ئه‌م چه‌شنه ده‌قانه، کارامه‌یی ته‌واوی له خۆی نیشان داوه. زۆر جار به‌رده‌نگ سه‌ری سوڕده‌مێنێ که نووسه‌ر چۆن قه‌ڵه‌می هه‌ڵنه‌که‌وتووه له داڕشتنی ئه‌م هه‌موو قافیه ڕێک و پێک و بێ گرێ و گۆڵه. ئه‌گه‌ر بڕێک دادگه‌رانه داوه‌ری که‌ین خودی ئه‌م قافیه و سهروایانه ڕه‌نگه بتوانین له بازنه‌ی جوانکاریدا جێبکهینهوه. له‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌ندێ جار به‌رده‌نگ له ناو یاری به وشه و سه‌روای جۆراوجۆردا به چه‌شنێ ون ده‌بێت که به هه‌ندێ ڕاستیی حاشا هه‌ڵنه‌گر نازانێ. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌گه‌ر تۆزێ مه‌نتیقی له کاره‌که بڕوانین ڕه‌نگه نه‌توانین خۆمان له‌و حه‌قیقه‌ته ببوێرین که له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئاوڕێکی چڕ‌وپڕ له لایه‌نه زمانی، ئیدیۆمی و ئه‌ده‌بییه‌کان نه‌دراوته‌وه. ته‌نز به‌شێکی جیا نه‌کراوه له‌م به‌رهه‌مه‌یه که ڕه‌نگه که‌متر له ناو جوانکاریی ئه‌ده‌بیدا جێی بێته‌وه. ئه‌گه‌رچی ناتوانین ئه‌و حوکمه بده‌ین که ئه‌م ده‌قه له لایه‌نه ئه‌ده‌بی و زمانییه‌کان به‌تاڵه به‌ڵام ده‌توانین بڵێین که به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌ست به ناتهیار بوونی ده‌قه‌که به‌و لایه‌نگه‌له ده‌کرێت. هه‌ندێ ئیدیۆمی جوان له هه‌ندێ شوێنی ده‌قه‌که‌دا به‌دی ده‌کرێن؛ وه‌کوو: نووشتهکران، ههلههلان، شهڕئامهخێڵی، ده‌م هه‌ڵماڵین،داته‌کاندن،له حه‌وت کون خۆ قاییم کردن، دووکان نه‌مان،داخهرجاندن،ئاو به سه‌را کردن، سه‌رچوون و نوێژ نه‌چوون،حه‌وت وتن،بریقه‌ی سمێڵ هاتن، نانهلهمی، به تێڵادا کردن، تۆز له گیرفان هه‌ستان و ... به‌ڵام به داخه‌وه واهه‌ست ده‌کرێ ڕاده‌یان زۆر نه‌بێت. ئه‌م چه‌شنه ده‌قانه خودبه‌خود ده‌بێ هه‌ڵگری زۆرێک له لایه‌نه زمانی، ئیدیۆمی یان ته‌نانه‌ت بڕێک له نزیلهکان بن به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌بینین. ئه‌مه ڕه‌نگه بۆ هۆکارگه‌لێک بگه‌ڕێته‌وه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ده‌قه‌که په‌خشان نییه و ڕه‌نگه ده‌ره‌تانێکی زۆر نه‌بووبێت بۆ به‌ربڵاوکردنی زمان. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که زه‌ینی نووسه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که‌متر له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه خووی گرتبێت. سێهه‌م ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر به ئه‌نقه‌ست خۆی له‌و لایه‌نانه بواردبێت بۆ ئه‌وه‌ی که نووسین یان هۆنینهوهیهکی ساناتری هه‌بووبێت یان خۆی له گێره و کێشه‌ی خۆکرد ده‌رباز کردبێت و که‌متر خۆی ماندوو کردبێت که هیوادارم وا نه‌بێت چون خاڵی بوونی ئه‌م چه‌شنه به‌رهه‌مه له لایه‌نه زمانییه‌کان ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ئه‌ده‌بییه‌تی کاره‌که داببه‌زێت و کاره‌که زووتر خۆ به‌ده‌سته‌وه بدات و هیچ گرێ و گۆڵێکی تێدا نه‌بێت. به بڕوای من ئه‌و چه‌شنه جوانکارییانه ده‌بووه هۆی ئه‌وه که به‌رده‌نگ مه‌ستانه‌تر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌که بگرێ. ڕه‌نگه تاکه پاساوێک که بۆ ئه‌م کێشه‌یه بهێنرێته‌وه ئه‌وه بێت که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌رده‌نگی ئه‌م ده‌قه زۆربه‌یان ئاستی خوێنده‌وارییان له خواره‌وه بێت به‌ڵام ئه‌م پاساوه ناتوانێ پاساوێکی لۆژیکی بێت چون ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ئه‌م ده‌قه به زاراوه، ئیدیۆم و نزیله ده‌یتوانی یارمه‌تیده‌رێکی باشتر بێت بۆ پێوه‌ندی گرتنی هه‌موو چه‌شنه بهردهنگێ له‌گه‌ڵ ده‌قه‌که. هه‌ر وه‌کوو وتمان به هۆی کێش و سه‌روای ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه خوێنه‌ر که‌متر هه‌ست به‌م کێشانه ده‌کات مه‌گه‌ر قووڵ و هۆشمه‌ندانه‌تر چاوی ڕه‌خنه‌ی هه‌ڵببڕێت به‌ڵام کاتێ قووڵتر بڕوانێت هه‌ست به‌و که‌م و کووڕییانه ده‌کات. ده‌رباره‌ی لایه‌نه جوانکاری و ئه‌ده‌بییه‌کانیش ده‌بێ ئه‌وه بڵێم که به‌کارهێنانی ئه‌وانه‌ش له‌م چه‌شنه ده‌قه‌دا ڕێگه‌ی خۆی هه‌یه. زۆرێک له ده‌قه ئاشقانه‌کانی ڕابردوو له هه‌مان کاتا که تا ڕاده‌یه‌ک ساکار بوون خاوه‌نی جوان کاریی ئه‌ده‌بی بوون و هه‌موو چه‌شنه بهردهنگێ به‌شی خۆی له‌و ده‌قانه جوانکاریی ده‌ر ده‌کێشا. به‌ڵێ ئه‌م ده‌قه ده‌یتوانی په‌ل و پۆی زۆرتر بهاوێت و به ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو خاوه‌نی جوانکارییه ئه‌ده‌بییه‌کانیش بێت. بۆ نموونه نووسه‌ر ده‌یتوانی به‌سه‌رهاتی دوو ئاشقی خه‌یاڵی یان دوو ئاشقی ڕاسته‌قینه به ناوی خۆههڵبهستهوه له ناو ده‌قه‌که‌دا جێبکاته‌وه که ئاشقانه‌ترین هه‌ڵس و که‌وتیان بێت و چێژی ئه‌ده‌بیی ده‌قه‌که به ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌ڵکشانی به خۆوه ببینیایه. ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌یتوانی به چه‌شنێ بێت که هه‌ر بهردهنگێ بیبیستایه گومانی بۆ که‌سانێک بچوایهت و هیچ شتێکیش به ته‌واوی بۆ هیچکه‌س ڕوون نه‌بوایه و وه‌ک خاڵی جێی پرسیار بۆ هه‌میشه بمایه‌ته‌وه. به‌ڵێ، ڕه‌نگه له‌م ڕێگه‌وه به‌رده‌نگ بیتوانیایه چێژێکی مهم و زینی یان خه‌سره‌و و شیرینی وه‌رگرێت. که‌وابوو بۆ که‌م بوونی لایه‌نه جوانکاری و ئه‌ده‌بییه‌کانیش له‌م ده‌قه‌دا ناتوانین پاساوێکی لۆژیکیی ڕه‌چاو بکه‌ین. له‌م ڕێگه‌وه ئه‌م ده‌قه ده‌یتوانی له هه‌موو بوارێک‌دا ده‌وڵه‌مه‌ن بێت و ئه‌زه‌لییه‌تی خۆی باشتر و بهرههقانهتر ده‌سته‌به‌ر بکات.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure