مۆبایلی Realme X3 بە ژمارە تۆماری RMX2142 توانی بڕوانەمەی TENAA دەستەبەر بکات بۆ ئەوەی بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی بدرکێنێت. لەدرێژەدا بەکورتی ئەم مۆبایلە دەناسێنین. ئەم مۆبایلە خاوەنی شاشەیەکی 6.57 ئینچی TFTـیە کە کواڵیتییەکەی FullHD+ـە و لە بەشی سەروەیدا چاڵێکی بچوک دوو کامێرای 2 و 16 مێگاپیسڵی لەخۆگرتووە. دیزاینی دیوی پشتەوەی ئەم مۆبایلە هاوشێوەی مۆدێلی Realme 6ـە و چوار کامێرای تێدا جێگیر کراوە. ئەم کامێرایانە بریتین لە: کامێرایەکی 48 مێگاپیکسڵی، کامێرایەکی 8 مێگاپیکسڵی و دوو کامێرای 2 مێگاپیکسڵی. ئەم مۆبایلە سوود لە پرۆسیسێرێکی 2.4 گێگاهێترتزی وەردەگرێت کە ئەتوانێ بەشێک لە سنەپدراگۆنی 765G بێت. رامی ئەم مۆبایلە لە سێ جۆری 6، 8 و 12 گێگابایتیدا پێشکەش دەکرێت و لەوانەیە بیرگەکەشی هەر لە سێ جۆردا بێتە بەر دەستی بەکاهێنەران کە بریتین لە: 64، 128 و 256 گێگابایت. ئەم مۆبایلە پشتگیری لە ئەندرۆیدی وەشانی 10 ئەکات و هاوکات دوو سیمکارتی 5Gشی لەسەر جێگیر ئەبێت. توانستی باتری Realme X3 4100 میلیئەمپێرە و پشتگیری لە شەحنکەرەوەی 30 "وات"ـیش ئەکات. ئەم مۆبایلە لە دوو رەنگی سپی و خۆڵەمێشی-شیندا رەوانەی بازاڕ ئەکرێت و نرخەکەی هێشتا دیار نییە.
سەرچاوە: gsmarena
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure