وەرگێڕان: عه‌لی حسه‌ینی وه‌رگێڕدراوی شیعری (شاری بێ خه‌و)ی فێدریکۆ گارسیا لۆرکا و هه‌ر وه‌ها ڕاڤه‌یه‌ک له سه‌ر شیعره‌که له لایان ڕیگیۆبێرتۆ گۆنزالێسه‌وه ده‌بینن. دوو وه‌رگێڕان له‌م شیعره بۆ زمانی ئینگلیزی هه‌بوو؛ له وه‌رگێڕانه‌که‌دا له ده‌قی وه‌رگێڕانه‌که‌ی ڕابێرت بلای که‌ڵکم وه‌رگرتووه به‌ڵام له یه‌ک دوو خاڵی پچووکدا له وه‌رگێڕانه هاوبه‌شه‌که‌ی گرێک سیمۆن و ستیڤن ئێف وایتیش که‌ڵکم وه‌رگرتووه. ده‌قی ئینگلیزیی شێعر و ڕاڤه‌که داده‌نێم بۆ ئه‌و دۆستانه‌ی که بیانهه‌وێ به‌راوردی دوو ده‌قی کوردی و ئینگلیزییه‌که بکه‌ن. شاری بێ خه‌و له ئاسماندا که‌س ناخه‌وێ. که‌س، که‌س. که‌س له خه‌ودا نییه. بوونه‌وه‌رانی مانگ که‌پره‌کانیان بۆن ده‌که‌ن و به ده‌وریاندا دێن و ده‌چن. بزنمژه زیندووه‌کان دێن و قه‌ب ده‌گرن له‌و مرۆڤانه‌ی خه‌ون نابینن، وه پیاوه ڕاکردووه دڵشکاوه‌که له گۆشه‌ی شه‌قام له ژێر سووکه ناڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانا نه‌هه‌نگه سه‌رسوڕهێنه‌ره هێورهکه ده‌بینێ. که‌س نانوێ له زه‌ویدا. که‌س، که‌س. که‌س له‌خه‌ودا نییه. له گۆڕستانێکی دوور مردوویه‌ک هه‌یه که سێ ساڵه ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه له مه‌زرای وشکی بان ئه‌ژنۆی؛ ئه‌م به‌یانییه‌ش له قیژه‌ی ئه‌و کوڕه‌ی وا ئه‌سپه‌رده کرا که پێویست بوو سه‌گه‌ل بانگ که‌ن بێ ده‌نگی که‌ن. ژیان خه‌ون نییه. هۆشیار بن! هۆشیار بن! هۆشیار! له پلیکانه‌کان به مه‌به‌ستی خواردنی خاکی شێ‌دار ده‌چینه خوار یان هه‌ڵده‌کشێین به‌ره‌و لێواری تیژی به‌فر به ده‌نگی گوڵه شهسپهڕه ژاکاوهکانهوه. به‌ڵام فه‌رامۆشکاری نیه، خه‌ون نیه؛ جه‌سته هه‌یه. ماچه‌کان ده‌ممان گرێ ده‌ده‌ن به بێشه‌ی ڕه‌گه تازه‌کانه‌وه، وه که‌سێ که ئازاره‌که‌ی ده‌ناڵێنێ بۆ هه‌میشه هه‌ست به ئازار ده‌کا که‌سێکیش که له مه‌رگ ده‌ترسێ ترسه‌که به شان هه‌ڵده‌گرێ. ڕۆژێک ئه‌سپه‌کان له تهلارێکدا ده‌ژین مێلووره تووڕهکانیش خۆیان ده‌پژێنن به ڕووی ئه‌و ئاسمانه زه‌ردانه‌ی که له چاوی مانگاکاندا په‌نا ده‌گرن. ڕۆژێکی تر ئێمه ده‌یبینین که په‌پووله پارێزراوه‌کان له لاشه‌ی مردوو هه‌ڵده‌سن و هێشتا له ده‌شتی ئیسفه‌نجه خۆڵه‌مێشییه‌کان و پاپۆڕه بێدهنگهکانا دێن و ده‌چن ئێـمه شه‌وقی ئهنگوستیلهکانمان و گوڵه بههارییهکانمان به زمانمانه‌وه ده‌بینین. هۆشیار بن! هۆشیار بن! هۆشیار! ئه‌و پیاوانه‌ی که هێشتا نیشانه‌ی چنگ و هه‌وره تریشقهیان پێوه دیاره، وه ئه‌و کوڕه‌ی که دهنووکێنێ چونکوو هێشتا باسی داهێنانی پردی نه‌بیستووه، یان ئه‌و پیاوه مردووه‌ی که ته‌نیا خاوه‌نی تاکێ پێڵاو و سه‌ریه‌تی، ئێمه ده‌بێ بیانبه‌ین به‌ره‌و ئه‌و حهسارهی که مار و بزنمژهکان چاوه‌ڕوانن، ئه‌و شوێنه‌ی که که‌ڵپه‌ی ورچه‌که چاوه‌ڕوانه، ئه‌و شوێنه‌ی که ده‌سی مۆمیایی کراوی کوڕه‌که چاوه‌ڕوانه، وه ئه‌و شوێنه‌ی که وشتره‌که به داچڵه‌کانێکی توند و ترسێنه‌ر زه‌نده‌قی ده‌چێ. له ئاسماندا که‌س ناخه‌وێ. که‌س، که‌س. که‌س له خه‌ودا نییه. ئه‌گه‌ر که‌سێ چاوی به‌ست، قامچی،کوڕه‌کان، قامچی! با دیمه‌نی چاوه دهرپهڕێوهکان هه‌بن با برینه جه‌رگ بڕه‌کانیش به سه‌ر ئاگره‌وه بن. هیچکه‌س له‌م جیهانه‌دا نانوێ. هیچکه‌س، هیچکه‌س. پێشتر وتوومه. هیچکه‌س نانوێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێ به‌شه‌و ورده گیای زۆری به لاسهریهوه ڕواند، ده‌لاقه‌ی شانۆگهکه بکه‌نه‌وه با له مانگه شه‌ودا په‌رداخه ساخته‌کان، و ژه‌هره‌که، و کهڕاکهی سه‌ری شانۆخانهکه، ببینێ. ڕاڤه‌ی ڕیگیۆبێرتۆ گۆنزالێس له سه‌ر شیعره‌که شاعیری ئه‌سپانیایی فێدریکۆ گارسیا لۆرکا قه‌ناعه‌تی به باوکی هێنا که تێچووی سه‌فه‌ری نیۆیۆرکی وه‌ئه‌ستۆ بگرێ، ئه‌و شوێنه‌ی که ده‌یویست بچێته پۆله‌کانی زانکۆی کۆڵۆمبیا. له جوونی 1929 گه‌یشته نیۆیۆرک، که‌مێک پاش چوونه ناو 31 ساڵه‌یی، به‌ڵام ئامانجێکی که‌می له به‌شداری له کۆمه‌ڵه‌ی زانستگاکانی ئه‌مه‌ریکا، ئایڤی لیگ، هه‌بوو. ڕاهێنانه‌که‌ی له شه‌قاما به‌ڕێوه ده‌چوو، له ناو هێزی سه‌رسوڕهێنه‌ری مه‌نهه‌ته‌ن: هارلێم، به تایبه‌ت، ئه‌و شوێنه‌ی که به چاوی خۆی سته‌مه ڕه‌گه‌زییه‌کان و جیاوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ده‌بینی. به‌هره‌مه‌ندی له به‌رهه‌مگه‌لی شانۆی نیۆیۆرک بۆ شانۆنووسیی ئه‌و وزه‌به‌خش بوو، له ده مانگ مانه‌وه‌دا،شێعری ئه‌و باری خوازه‌یی و زمانیی له سوورڕیالیزمدا چووه سه‌رێ. به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که به‌ڕاستی پاش سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ نیۆیۆرک بوو به هۆی نووسینی کتێبه‌که‌ی، شاعیر له نیۆیۆرک، بینینی ئه‌و ئاڵ و گۆڕه بوو که پاش خراپی و لاوازی بازاڕی واڵ ستریت له ئۆکتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ به سه‌ر شاردا هات. قووڵایی فکری ئه‌م کتێبه زۆرتر له کاریگه‌ریی ده‌قی وه‌رگێڕدراوی "خاکی وێرانی" ئیلیۆت له ئینگلیزییه‌وه بۆ زمانی ئه‌سپانیایی سه‌رچاوه ده‌گرێ که یه‌کێ له هاوڕێیانی له زانکۆی کۆڵۆمبیا له‌و ساڵه‌دا سه‌رگه‌رمی وه‌رگێڕانی بوو. "شاری بێ خه‌و" ڕه‌خنه‌یه‌کی خه‌مناکانه له مۆدێڕنیته و کاپیتاڵیزم ده‌خاته به‌ر ده‌ست، ڕه‌خنه له حه‌شیمه‌تێکی په‌یوه‌ست به پاره‌وه،ئه‌و ڕه‌نجه که ده‌بێته هۆی په‌یدا کردنی پاره‌که و ئه‌و چێژه‌ش که لێی وه‌رده‌گیرێ. لۆرکا پاره وه‌کوو چه‌شنێ له خوو ده‌نوێنێ، و به‌م هۆیه‌وه خه‌ڵکه‌که و شوێنێ که پاره‌که‌ی لێیه له وڕییهکی هه‌میشه‌ییدا ون ده‌بن، هه‌ر وه‌ها سڕبوون له خه‌ون و خه‌یاڵدا، نائاماده‌یی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ست پێوه‌گرتنی زۆره‌ملێ له درێژه‌ی ساڵگه‌لی داڕمانی پڕووکێنه‌ری ئابووریدا(1929 تا جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م): " ژیان خه‌ون نییه. هۆشیار بن! هۆشیار بن! هۆشیار!/ له پلیکانه‌کان به مه‌به‌ستی خواردنی خاکی شێ‌دار ده‌چینه خوار/ یان هه‌ڵده‌کشێین به‌ره‌و لێواری تیژی به‌فر به ده‌نگی گوڵه شهسپهڕه ژاکاوهکانهوه." ئینجا دێته سه‌ر هۆشداری دان له‌و وێرانییه‌ی که له ڕێدایه:" ڕۆژێک ئه‌سپه‌کان له تهلارێکدا ده‌ژین/مێلووره تووڕهکانیش/ خۆیان ده‌پژێنن به ڕووی ئه‌و ئاسمانه زه‌ردانه‌ی که له چاوی مانگاکاندا په‌نا ده‌گرن." ڕسته‌ی " ئه‌و کوڕه‌ی که دهنووکێنێ چونکووو هێشتا باسی داهێنانی پردی نه‌بیستووه" هێـمایهکی کاریگه‌ره بۆ که‌می هاسانکاری و بیرکردنه‌وه که له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له به‌رانبه‌ری بێ ده‌ره‌تانی و بێ هیواییدا سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌ڵێ، کێشه‌یه‌کی فریوده‌رانه هه‌یه کاتێ وێنه‌گه‌لی ترسێنه‌ر له دیمه‌نه تاریکه‌کانی شێعره‌که‌دا ده‌رده‌که‌ون؛ وه‌کوو" له ژێر سووکه ناڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانا نه‌هه‌نگه سه‌رسوڕهێنه‌ره هێورهکه" وه " په‌پووله‌کان که له لاشه‌ی مردوو هه‌ڵده‌سن" وه‌ک بڵێی وا ده‌رده‌که‌وێ شاعیر بیهه‌وێ تیشک بهاوێ بۆ ئاسمانێکی خۆڵه‌مێشیی زه‌به‌لاح. ڕیگیۆبێرتۆ گۆنزالێس خاوه‌نی چوار کتێبه شێعره که یه‌کێک له‌وان" عه‌ده‌نی چۆڵ" براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی لهمبدا و خه‌ڵاتی لینۆر مارشاڵی ئاکادیمیی شاعیرانی ئه‌مریکایه. هه‌ر وه‌ها ئه‌و خاوه‌نی چه‌ندین ڕۆمان و داستانه و چه‌ندین کتێبی ناچیرۆکیشی( په‌خشانێک که چیرۆک نه‌بێ، وه‌کوو بیره‌وه‌ری و چه‌شنگه‌لی دیکه‌ی ده‌ق) که یه‌کێک له‌وانه خه‌ڵاتی بنکه‌ی کۆلۆمبۆسی به ده‌س هێناوه.ئه‌و هه‌ر وه‌ها له ساڵی 2015دا خه‌ڵاتی وایت هێد بیلی بۆ کۆی به‌رهه‌مه‌کانی وه‌رگرتووه. ئێستا له زانکۆی نیۆجێرسی پڕۆفیسۆری ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزییه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure