كوژاندنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل ڕاسته‌وخۆ دوای وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه، زیان به بزوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، ئایا ئه‌م قسه‌یه ڕاسته؟ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی پێیانوایه كوژاندنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل دوای لێخوڕینێكی زۆر، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی تێكچوونی بزوێنهرو زیانی تریشی به پارچه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت، لێره‌دا ئه‌مكاره ڕوونده‌كه‌ینه‌وه: بزوێنه‌ر كاتێك كارده‌كات، ئه‌وا له‌ناویدا هێزێكی زۆر دروستده‌كات، به‌تایبه‌ت كه ئۆتۆمبێله‌كه له رۆیشتندایه، به شێوه‌یه‌ك خێرایی سوڕانه‌وه‌كه‌ی ده‌گاته 40000 فڕه له ده‌قیقه‌یه‌كدا، بۆ ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ر كاربكات و تێكنه‌چێت، پێویستی به ساردكردنه‌وه‌و سوڕانه‌وه‌ی ڕۆنه به‌ناویدا بۆ ئه‌وه‌ی پارچه‌كانی ناوی به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون و ئه‌وانه‌شی به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون زیانیان پێنه‌گات، كه‌واته چی ڕووده‌دات گه‌ر بزوێنه‌ره‌كه له‌مكاته‌دا بكوژێنینه‌وه كه پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رزبۆته‌وه؟ دوای ئه‌و گه‌رمیه‌و وه‌ستانی بزوێنه‌ر، ئه‌وا نه سارد ده‌بێته‌وه، نا ڕۆنیش هاتووچۆ ده‌كات، ئه‌مكاره به تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارچه‌كانی ناوی بزوێنه‌ره‌كه جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌ها زیانی پێده‌گه‌ینێت و ته‌مه‌نی كاركردنی كورتده‌كاته‌وه، ئه‌و گه‌رمیه‌ی له‌ناو بزوێنه‌ره‌كه ده‌مێنێته‌وه به‌هه‌مانشێوه زیان به بزوێنه‌ری جۆری تیربۆش ده‌گه‌یه‌نێت، له داهاتوودا زیانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه پێویسته دوای وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه خوله‌كێك كاربكات، دواتر بكوژێنرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مكاره بۆ هه‌ندێك ئۆتۆمبێلی نوێ پێویستناكات، چونكه كۆمپانیاكه خۆی كێشه‌كه‌ی چاره‌كردووه، پانكه‌كه‌ی كارده‌كات تا سه‌ر بزوێنه‌ره‌كه سارد ده‌بێته‌وه. خاك - س: میكانیكا لایف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure