سامسۆنگ کە پڕفرۆشترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری مۆبایلە، بەتەمایە لە بواری تەکنەلۆژیای 5Gـیشدا پێشەنگ بێت و بەپێی نوێترین راپۆرتەکان ئەم کۆمپانیا کۆرییە زیاترین تاقیکاری لەسەر ئەم تەکنەلۆژیایە ئەنجامداوە. ئەم راپۆرتە لەلایەن کۆمپانیای توێژینەوەیی IPLytics و زانکۆی پۆلی تەکنیکی بەرلینەوە بڵاوبۆتەوە کە ژمارەی "داهێنان/ Patent"ـەکانی 5G تا سەرەتای 2020ـی داوەتە بەر توێژینەوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، سامسۆنگ لە ئەوروپا یان ئەمریکا لانیلەم 1728 داهێنانی تۆمارکردووە. نۆکیا و LG و هواوی هەر کام بە 1584 و 1415 و 1274 داهێنان لە پلەکانی دووەم و سێهەم و چوارەمی ئەم ریزبەندەدا جێگیربوون. "سۆنگیون چۆی"، جێگر و بەرپرسی ناوەندی توێژینەوە پێشکەوتووەکانی سامسۆنگ سەبارەت بە تۆڕی 5G رایگەیاندووە: "ئەم هەمووە داهێنان و تاقیکارییە بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی ئێمەیە لە بواری 5Gـدا و تا لەداهاتووشدا هەر بەردەوام ئەبین." لە توێژینەوەکەی IPLyticsـدا ئاماژە بەوە کراوە کە چوارەمین شۆڕشی پیشەسازی، گرێدراوی پەیوەندی بەردەوام هەیە بۆ راگواستنی قەبارەیەکی زۆر داتا و زانیاری و وەشانی داهاتووی تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی ئەم پێداویستییە. تا ئێستا 95,526 توێژینەوە سەبارەت بە 5G ئەنجامدراوە کە 21,571 دانەیان ئەکەونە خانەی داهێنان/ Patentـەوە. نیوەی پەم داهێنانانە لە ماوەی ساڵەکانی 2017 بۆ 2019 تۆمار کراون.
سەرچاوە: techradar
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure