27/4/2020 08:47 PM

گه‌نجێك ده‌ستگیركرا كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ نه‌شیاویی به‌كارهێناوه‌

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەو گەنجەیان دەستگیركردووە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كچانی كردبوو.

نووسینگەی ڕۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە: بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (مقدم شۆڕش علی رەسوڵ) بەرپرسی نوسینگەی ڕۆژئاواو بە فەرمانی دادوەر هەستان بە دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتيیەكان.

روونیشكراوەتەوە: ئەو تۆمەتبارە هەستابوو بە گرتنی وێنەی نەشیاوی كچێك بە ناوی (ل.ئ) و داوای بڕێك پارەی لێ‌كردبوو، كە ئەگەر ئەو بڕە پارەی بۆ نەبات وێنەكان پیشانی باوكی دەدات.

ئاماژە بەوەش دراوە: دوای بەرنامەڕێژییەكی تۆكمە توانرا تۆمەتبار بە ناوی (ر.ر) دەستگیر بكرێت‌ و دەست بەسەر هەموو ئەو مۆبایل ‌و كەلوپەلانەدا بگیرێت كە تاوانەكەی پێ ئەنجام دابوو. هەر لە سەرەتای لێكۆڵینەوەكانيشدا ناوبراو دانی نا بە تاوانەكیدا، كە ئەنجامی دابوو.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved