ماڵی کتێبی کوردی ناسنامه‌ى كتێب: «ڕه‌خنه‌ى رۆمانى كوردى»، فوئاد ره‌شيد، چاپخانه‌ى روون، سلێمانى، ساڵى چاپ: ۲۰۰٥. دوکتۆر فوئاد ڕه‌شید سەرچاوە: پێگەی هەواڵنێری ماڵی کتێبی کوردی ئه‌م كتێبه له پێشه‌كييه‌ك و سێ به‌ش و ئه‌نجام پێكهاتووه: له‌پێشه‌كيدا نووسه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ره‌خنه‌ى رۆمانى كوردى له باشوورى كوردستان له ماوه‌ى نێوان ساڵانى(۱۹۷۳ -۱۹۹۹) كه‌ئه‌مه سنوورى ميژوويى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌يه‌تى، خاوه‌نى كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌مى ره‌خنه‌ييه و شايانى ئه‌وه‌يه پێداچوونه‌وه شيكارييه‌كى بۆ بكرێت، تاوه‌كو بۆمان ده‌ربكه‌وێت ئێمه له‌م بواره‌دا چيمان گوتووه‌و چۆن كارمان كردووه ، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى پتر پێشخستنى ره‌وتى ره‌خنه‌ى رۆمانى كوردى. به‌شى يه‌كه‌م، به ناونيشانى «ره‌خنه‌ى رۆمانى كوردى – به‌رهه‌م و مێژوو» ته‌رخانكراوه بۆ پێداچوونه‌وه‌و خستنه‌رووى سه‌رجه‌م وتار‌و لێكۆڵينه‌وه‌كانى تايبه‌ت به رۆمانى كوردى كه زۆربه‌يان به‌رهه‌مى بڵاوكراوه‌ى نێو گۆڤار‌و رۆژنامه كوردييه‌كانى قۆناغى ناوبراون له‌گه‌ڵ دوو لێكۆڵينه‌وه‌ى ئه‌كاديمى كه بريتين له ماسته‌رنامەكانى »رۆمانى كوردى له عيراقدا- ئيبراهيم قادر» و «رياليزم له رۆمانى هاوچه‌رخى كورديدا- عادل گه‌رميانى.» له‌م به‌شه‌دا نووسه‌رئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه يه‌كه‌مين وتارێك باسى بوون و نه‌بوونى رۆمانى كوردى كردبێت بريتييه له‌وتارێكى به‌رێز محمد امين احمد به‌ناونيشـــانى «غياب الروايه في الادب الكردي» كه له رۆژنامه‌ى (التاخي) ژماره (۱۴۱۹) ريكه‌وتى (۱۹۷۳/۸/۲۶) بڵاوكراوه‌ته‌وه. به‌شى دووه‌م، به‌ناونيشانى «ده‌قى رۆمانى كوردى – كێشه‌ى بوون و ناسنامه له ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كورديدا» لێره‌دا نووسه‌ر به‌شێوه‌يه‌كى تيۆريى تاوتوێى دوو كێشه‌ى ره‌خنه‌يى كردووه. يه‌كه‌م ئايا كورد رۆمانى هه‌يه؟ دووه‌م دياريكردنى ناسنامه‌ى ژانرێتى هه‌ندێ ده‌ق كه ئاخۆ سه‌ر به رۆمانن يان نا؟ نه‌ك له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ندێ له نووسه‌رانى كورد به گومانه‌وه ده‌رواننه ده‌قه‌كانى رۆمانى كوردى و ده‌پرسن ئه‌رێ ئێمه رۆمانمان هه‌يه به مانا دروست و بابه‌تييه‌كه‌ى؟ به‌شى سێيه‌م ، به‌ناونيشانى «ئاراسته ره‌خنه‌ييه‌كانى ره‌خنه‌ى رۆمانى كوردى»يه، له‌و روانگه‌يه‌وه كه ئاماده بوون و نه‌بوونى رێبازى ره‌خنه‌يی(The critical approach) بابه‌تێكى گرنگی نێو هه‌ر بزاڤێكى ره‌خنه‌ييه، بۆيه له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر هه‌وڵيداوه تێكراى به‌رهه‌مه ره‌خنه‌ييه‌كانى ئه‌م بواره له‌رووى دوور‌و نزيكييان له رێباز و ئاراسته‌ى ره‌خنه‌ييه‌وه پۆلين بكات. له‌م چوارچێوه‌يه‌شدا به‌رهه‌مه ره‌خنه‌ييه‌كانى به‌سه‌ر ئه‌م ئاراسته ره‌خنه‌ييانه‌دا دابه‌شكردووه: ره‌خنه‌ى خوديى- كارتێكراوى ره‌خنه‌ى هونه‌رى ره‌خنه‌ى كۆمه‌لايه‌تى له كۆتاييدا نووسه‌ر به‌چه‌ند خاڵێك ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ى خستووه‌ته روو له هه‌موويان گرنگتر ئه‌وه‌يه كه ره‌خنه‌ى رۆمانى كوردى له‌ماوه‌ى (۱۹۹۹-۱۹۷۳) ره‌خنه‌يه‌كى ميتۆدبه‌نديي پێشكه‌ش نه‌كردووه‌و زۆرێك له نووسينه ره‌خنه‌ييه‌كان پتر ساده‌و خوديي بوونه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌شێكى له‌ئه‌ستۆى توانا‌و راده‌ى هۆشمه‌نديى ره‌خنه‌يى ره‌خنه‌گره‌كانه‌وه‌يه‌و به‌شێكى ديكه‌يشى په‌يوه‌سته به سروشتى كارى رۆژنامه‌گه‌رييه‌وه به‌تايبه‌تى له‌و سه‌رده‌مه‌دا. جێگای ئاماژەیە ئه‌م كتێبه له بنچينه‌دا بابه‌تى نامه‌ى دوكتۆراكه‌ى نووسه‌ره كه پرۆفيسۆر د. شوكرييه ره‌سوڵ سه‌رپه‌رشتييكردووه‌و له ساڵی ۲۰۰۴ پێشكه‌ش به به‌شى كوردى كۆلێژى زمان زانكۆى سه‌لاحه‌دين كراوه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure