28/4/2020 03:33 PM

ریاڵ مەدرید سەرقاڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی ناوازیە

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردوە كە بەهۆی بوونی كێشە لە نێوان "سادیۆ مانێ" و "یۆرگن كلۆپ"، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو یاریزانە سەنیگالیە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ریزەكانی یانەكەی بەرەو یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە سادیۆ مانێ هێرشبەری یانەی لێڤەرپوڵ لەگەڵ راهێنەری یانەكەیدا كەوتۆتە كێشەوە و ناكۆكی لە نێوانیاندا دروست بووە و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو یاریزانە خاوەنی موچەیەكی كەمە بە بەراورد بە یاریزانێكی هاوڕێی و داوا دەكات بە خێرای موچەكەی بەرز بكەنەوە.
مانێ هەفتانە موچەی 100 هەزار پاوەند وەردەگرێت، كە لە ناو یاریزانانی یانەكەیدا ریزبەندی حەوتەمی گرتوە بۆ بەرزترین موچە لە یانەكەدا.
رۆژنامەكانیش باس لەوە دەكەن كە ئەو یاریزانە لەگەڵ ئەوەی دەیەوێت لە یانەكە بمێنێتەوە، بەڵام هەڕەشەی ئەوەش دەكات كە ئەگەربێتو موچەكەی زیاد نەكەن یانەكە جێدەهێڵێت و نزیكترین یانەش لەو یاریزانەوە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیە.
پێشتر رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە داوە كە ئەو هێرشبەرە لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە گرنگی پێدەدرێت ئەمەش بە هۆی خواستی زیدانە كە داوای گواستنەوەی سادیۆ مانێ دەكات. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved