1/5/2020 11:32 PM

خولی فێربوونی ئەليکترۆنی بۆ زانکۆکان دەکرێتەوە

نوێنەرانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، هاوشان لەگەڵ زانکۆکانى دیکەى ناوچەکانى عێراق، بەشدارییانکرد لە بەفەرمی کردنەوەی خولی فێربوونی ئەلیکترۆنی کە لەلایەن رێکخراوی ئایرێکس رێکخراوەو بۆ ماوەى (٨) هەفتە بەردەوام دەبێت.

د.عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم بەشداریکرد لە کۆبونەوەى ئۆنلاینى ڕێکخراوى ئایرێکس کە تیایدا هەریەک لە نوێنەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق و IREX و بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق ئامادەبوون.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ د.جوان جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان به‌شداریكرد، لە وتەیەکدا بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان وێڕاى دەستخۆشى بۆ ئەم پرۆگرامە گرنگە بۆ قۆناغى ئێستاى عێراق و هەرێمى کوردستان کە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا پرۆسەى خوێندنى ناو کەمپەس وەستاوە، ئاماژەى بە ئاستى بەشدارییەکانى زانکۆکانى کوردستان کرد لەم خولە ئەلیکترۆنیە، بۆ ئەمەش وتى: چواردە زانکۆى هەرێمى کوردستان بەشدارى کارایان هەیە لەم خولەدا هەیە.

دواتر هەریەک لە د.فواد قاسم بریکارى وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەرپرسی کاروباری گشتی لە بالوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو د.لۆدی مەیسن بەرێوەبەری بەرنامەکانی رێکخراوی ئایرێکس لە عێراق وتەى جیاجیایان پێشکەشکردو تیایدا ئاماژەیان بە زانکۆ بەشدارەکان کرد کە ٩٨ زانکۆى عێراق و ١٤ زانکۆى هەرێمى کوردستان کە بریتین لە ٩٠٠ کەس لەم پرۆگرامە بەشدارن. هەروەک نوێنەرى ڕێکخراوى ئایرێکس هەوڵەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم و فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانی بەرز نرخاند بۆ ئامادەگییان بە مەبەستى بەشدارى کارا لە خولەکەدا.

جێى ئاماژەیە، تەواوی ئەرکی دارایی پرۆژەکە لە ئەستۆی باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە عێراق، بەڵام جێبەجێکردنەکەی دەکەوێتە ئەستۆی رێکخراوی ئایرێکس.

خاك - وەزارەتی خوێندنی باڵا

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved