راپۆرتی ڕۆژنامەكانی ئەمرۆی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە، كە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ یانەكەی و لە نوێترین هەنگاویدا كار بۆ گواستنەوەی بەرگریكارێكی فەرەنسی دەكات. پێگەی دێفنسا سەنتڕاڵی ئیسپانی ئاشكرایكردوە كە یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ مالانگ ساری بەرگریكاری یانەی نیس بكات لە مێركاتۆی داهاتودا و ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە، لە پێناو زیاتر بەهێزكردنی هێلی بەرگری یانەكەیان. هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە بەرپرسانی یانەی شاهانە دەیانەوێت ئەو یاریزانە بكەنە شوێنگرەوەی ناچۆی بەرگریكاری یانەكەیان، كە بڕیارە كۆتایی ئەم وەزە یانەی مەدرید جێبهێڵێت. مالانگ ساری فەرەنسی تەمەن 21 ساڵ بەرگریكارێكی لاو و بە توانایە، لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی فەرەنسا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و هەربەو هۆیەشەوە ئەو یاریزانە بوە جێگەی بایەخ پێدان لە لایەن یانەی مێرەنگییەوە.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure