ماوەیەک لەمەوبەر راپۆرتی ماڵیی وەرزی یەکەمی ساڵی 2020ـی کۆمپانیای سامسۆنگ بڵاوبووەوە. ئەم کۆمپانیایە سەرەڕای قەیرانی کۆرۆنا، توانیویەتی داهاتی خۆی بەرز بکاتەوە. ئێستا دەرکەوتووە کە ئەم کۆمپانیایە 10٪ـی داهاتەکەی تەرخان کردووە بۆ بەشی توێژینەوە پەرەپێدان. خاڵی سەرنجڕاکیش ئەوەیە کە ئەم بودجەیە تەنها بۆ مانگی 1 تا مانگی 5 بووە و ئەوە دەسەلمێنێ کە بەشی R&D چ گرنگییەکی بۆ سامسۆنگ هەیە. ئەم بودجە 4.4 ملیار دۆلارییە تۆمارێکی نوێیە بەنیسبەت ساڵەکانی رابردوو. هەڵبەت ئەم تۆمارە نوێیە لەلایەن کۆمپانیا کۆرییەکەوە تەنها لە بەشی توێژینەوە و پەرەپێداندا کورت نابێتەوە و سامسۆنگ توانیویەتی تەنها لەماوەی ساڵێکدا، 16/5 ملیار دۆلار لەم بەشە سەرمایەگوزاری بکات و هەروەها رایگەیاندووە کە درێژە بەم سەرمایەگوزارییە ئەدات. پێدەچێ بڵاوبووەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیتوانیوە زیانێکی ئەوتۆ بە ئابووریی ئەم کۆمپانیایە بگەیەنێت و کۆریاییەکان بەردەوام درێژە بە کار و چالاکییەکانی خۆیان دەدەن. لەم نێوەندەدا بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی سامسۆنگ زیاتر لە بەشەکانی دیکە سەرنجەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە. ئاژانسی هەواڵنێریی "یۆنهاپ/ Yonhap" کە چاوەدێریی چالاکییەکانی سامسۆنگ دەکا، رایگەیاندووە بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی سامسۆنگ نزیکەی 180هەزار "پەتێنت/ Patent"ـی لە سەرانسەری جیهاندا تۆمار کردووە کە 5075 دانەیان لە کۆریای باشوور و 8700 دانەیان لە ئەمریکا تۆمار کراون.
سەرچاوە: gsmarena
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure