د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به باشترین كات بۆ وه‌رزش كردن له مانگی ڕه‌مه‌زانداو زانیاری گرنگی له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردوه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت، باشترین كات بۆ وه‌رزش له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا بریتییه له دوو كات: 1-پێش به‌ربانگ به كاتژمێرێك یان كاتژمێر‌و نیوێك، به جۆرێك كاتی ته‌واوبوونی چالاكی جه‌سته كه‌مێك پێش ڕۆژوو شكاندنه بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی قه‌ره‌بووی كه‌می شله‌مه‌نی و كانزاو ڤیتامینه‌كان بكرێته‌وه له له‌شدا. 2-دوای به‌ربانگ به دوو كاتژمێر‌و نیو بۆ سێ كاتژمێر، به شێوه‌یه‌ك كه پڕۆسه‌ی هه‌رسكردنی خواردنی كردووه تا مرۆڤ توشی كێشه‌ی دڵه‌كزێ و ئاوسانی سك و قورسی هه‌رسكردنی خۆراك نه‌بێت. ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاتی وه‌رزش به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشت ده‌به‌ستێت به باری ته‌ندروستی و ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سه‌و ئامانج له وه‌رزشكردنه‌كه. هه‌روه‌ها وه‌ك ڕێسایه‌كی گشتی، مرۆڤی ڕۆژووه‌وان ئامۆژگاری ده‌كرێت كه وه‌رزش ئه‌نجامبدات له‌هه‌ر كاتێكدا كه هه‌ست به ئاسووده‌یی و دڵخۆشی ده‌كات له‌ساتی وه‌رزش و له تواناكانی خۆی ڕاده‌بینێت وه‌رزش بكات. ئه‌و پزیشكه ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه كه وه‌رزشی پێش به‌ربانگ به‌سووده بۆ: *دابه‌زاندنی كێش *پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته له مادده ژه‌هراویه‌كان و چالاككردنه‌وه‌ی جه‌سته *نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوكێ له‌گه‌ڵ زیادكردنی هه‌ستكردن به ئاسووده‌یی و دڵخۆشی ڕێنماییه‌كان: 1-ئه‌و كه‌سانه نابێت پێش به‌ربانگ وه‌رزش بكه‌ن كه به ساڵاچوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌و به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له ترسی وشكبوونه‌وه‌و دابه‌زینی شه‌كره‌و تێكچوونی ڕێژه‌ی كانزاكان له له‌شدا. 2-باشتره وه‌رزش له شوێنی داخراودا بكرێت كه فێنك بێت و به باشی هه‌واگۆڕكێی تێدابكرێت بۆ پاراستنی ڕۆژووه‌وان له به‌خۆربردن و وشكبوونه‌وه. 3-گرنگه ماوه‌ی وه‌رزشه‌كه كاتژمێرێك بێت و له كاتژمێر‌و نیوێك زیاتر نه‌بێت. 4-پێویسته جۆری وه‌رزشه‌كه سووك بێت وه‌ك ڕوێشتن به پێ، پاسكیلسواری، هه‌روه‌ها مه‌له‌كردن، مه‌شقی سویدی، به‌كارهێنانی ئامێری وه‌رزشی مامناوه‌ند له خێرایی و ڕاكێشان و شهد. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure