هەزار ئەشکەوت ڕۆمانێکی عومەر مەولوودی یە. ئەم چاپە نوێیەی لە بڵاوکراوەکانی وەشانخانەی مادیارە. ڕۆمانی هەزار ئەشکەوت یەکێک لەو ڕۆمانه بەهێزانەی ئەدەبیاتی کوردییه که تا ڕادەیەک دەکەوێته خانەی ئەدەبی ڕیالیستی و لە ژێر کاریگەری حەمەدۆکی یاشار کەماڵ دایه. به پێی بیر و ڕای ڕەخنەگران، ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانه نیزیکایەتیان لەو ڕووداوانەی بەسەر حەمەدۆک دا هاتوون، هەیه؛ بەڵام بێ ئەوەی دووپاته کرابنەوه. حەمه، قارەمانی سەرەکی ئەم ڕۆمانه، زۆر له حەمەدۆکی یاشار کەماڵ دەچێ و کەوێ له خەجیجه. قارەمانەکانی ئەم کتێبه، قارەمانی خۆماڵین و بەشێک له ژیان و مێژووی کۆمەڵگای کوردەواریمان سەر لە نوێ بو دەنوێننەوه؛ بۆیه دەکرێ هەوڵەکانی نوسەر لەمەڕ نواندنەوی سەرلەنوێی قارەمانەکان و ڕووداوەکان وەک هەوڵێکی ئازادیخوازانەی نەتەوەیی و خەبات دژی زۆرداری چینایەتی باس بکرێن. ئەم بەرهەمە لە بڵاوكراوەكانی وەشانخانەی مادیارە لە رۆژهەڵاتی كوردستان. facebook.com/MadyarPub
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure