5/5/2020 09:30 AM

چاپێكی نوێی نووسین به ئاوی خۆڵەمێش

نووسین به ئاوی خۆڵەمێش بیرەوەرییەكانی شاعیری كۆچكردوو شێركۆ بێكەسە لەچاپێكی نوێ و بە دیزاینێكی جوانەوە وەشانخانەی مادیاردەیخاتە بەردیدەی خوێنەران.
ئیمپراتۆری شیعری جیهان وەک خۆی دەڵێ لە وڵاتی بێ وڵاتدا لە دایک دەبێ و لە دووکەڵدا چاوی دەپشکوێ و لە دەسڕێژدا گوێچکەکانی دەکرێنەوە و بەدەم زریکەوە پێ ئەگرێ و هەرزەکاری وەک ئاوی ترساو ئەڕۆات و بە ئاوی خۆڵەمێش ژیانی خۆی دەنووسێتەوە و لە کۆتاییشدا لەگەڵ تەنیایی دەمێنێتەوە و پاش کوژانەوەی ئاگری جگەرەکەی تەنیایی، ئیمپەراتۆر بۆ هەتاهەتایە ئیتر ئەنوێ.
نووسین بەئاوی خۆڵەمێش ژیانی پڕ لەکەند و لەند و هەوراز و نشێوی کەڵەشاعیری کورد شێرکۆبێکەسە، بێکەس لەم کتێبەدا قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی خۆی بە زمانێکی ساکار و شیرین هێناوتە سەر کاخەز،
 ئەم کتێیە تەنیا ژیاننامەیەک نیە بەڵکو مێژوویەکە لە دۆخی ئاڵۆزی کوردستان لەسەردەمی ژیانیدا و هەزاران چیرۆکی سەیری ئەو سەردەمە دەگێڕێتەوە.
Weşani Madyar




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved