تاڤگەی شەڵماش یەکێک لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ورمێیە و لە نزیک شاری سەردەشت هەڵکەوتووە. ئەم تاڤگەیە لە دۆڵێکی ئاوەدان بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزدا هەڵکەوتووە و بە یەکێک لە لقەکانی ڕوباری زێی بچووک هەژمار دەکرێ. تاڤگەی شەڵماش کە لە ڕاستیدا لە سێ تاڤگە پێک هاتوە ئێستا وەکوو هاوینە هەوار و سەیرانگەی لێهاتوه کە لە وەرزی گەرما و هاویندا هەزاران کەس رووی تێدەکەن. سێ تاڤگەکە یەک لەدوای یەکن و یەکەمیان نزیکە بەڵام دوانەکەی دیکە دەبێ بە پێ بۆی بچیه خوارەوە. ڕێگای سەردەشت تا تاڤگەیشەڵماش ڕێگایەکی جوان و سەرنجڕاکێشە. ئەو ڕیگایە قیرتاو کراوە و لە سەردەشتەوە رێگای 20 خولەکە بە ئۆتۆمبێل.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure