11/5/2020 02:21 PM

خانای قوبادی

خانای قوبادی ساڵی 1700 لە ناوچەی "سەلاسی باوەجانی" لەدایکبووە. خانا شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە و زمانەکانی فارسی، عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە ھەروەھا زۆربەی شعرەکانی بە شێوەزاری ھەورامین کە شێوەزاری شیعر و وێژەی باوی ئەو سەردەمە بووە گرنگترین بەرھەمی «شیرین و خەسرەو» ە.. بیروڕاکان سەبارەت بە ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردنی جیاوازن. بەپێی دەستنووسێکی کۆن کە بە دەستی مامۆستا سدیق بۆرەکەیی کەوتووە، لە ساڵانی (1083–1168) کۆچیدا ژیاوە.
ئەم دوو بەیتەی خانای قوبادی زۆر بەناوبانگن:
ھەرچەن مەواچان فارسی شەکەرەن          کوردی جە شەکەر بەڵ شیرین تەرەن
یەقینەن جە دەور دونیای پڕ ئەندێش         ھەرکەس دڵشادەن وە زوان وێش

قوبادی لە بواری ئاییندا شارەزا بووە و هەروەها لە بواری کەلام و شەریعەت و عیرفاندا خاوەن را بووە. بە شیعرەکانیدا دیارە هەموو قورئانی لەبەر بووە. سەرەڕای بەرهەڵستبوونەوەی زانایانی ئایینی ئەو سەردەمە، خانی دەستی کردووە بە وەرگێڕانی قورئان بو کوردی، بەڵام هیچ ئاسەوارێک لەم کارە نەماوەتەوە. خانای قوبادی دواجار بۆ پاراستنی گیانی پەنا دەباتە بەر عیمارەتی بابان و ساڵی 1772 لە سلێمانی کۆچی دوایی دەکا.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved