سامسۆنگ بە فەرمی پەردەی لەسەر مۆبایلی A21s لادا. ئەم مۆبایلە خاوەنی کامێرایەکی 4 بەشی و باترییەکی 5000 میلیئەمپێرییە. A21s لە چوار رەنگی رەش، سپی، شین و سوور ئاراستە دەکرێت کە بەرگی یەکێکیان درەوشاوەیە. کامێرای سەرەکیی ئەم مۆبایلە هەر وەک ئاماژەمان پێ کرد 4 بەشییە و بریتییە لە هەستەورێکی 48 مێگاپیکسڵی سەرەکی، 8 مێگاپیکسڵی UltraWide و لێنزێکی 2 مێگاپیکسڵی بۆ پێوانی قووڵایی دیمەنەکان. Concor Pierce کە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی سامسۆنگە لە بەریتانیا و ئیرلەندا سەبارەت بەم بەرهەمە گوتی: "گالاکسی A21s پێویستیی بەکارهێنەران بە نرخێکی گونجاو دابین دەکات. هەر لە تەکنەلۆژیای 5Gـیەوە تا باشترین شاشە و ئێمەش بەرپرسین لە حاست ئەوەی کە مەجالی نوێ بۆ مۆبایلەکانی زنجیرەی A دابین بکەین و دڵنیا بین کە باشترین مۆبایل بە بێ ئەوەی نیگەرانی نرخەکەی بن، بخاتە بەر دەستی بەکارهێنەران." گالاکسی A21s خاوەنی شاشەیەکی 6.5 ئینچی PLS TFTـیە بە کواڵیتی 1600 لە 720 مێگاپیکسڵ و هەروەها هەستەوەرێک بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە بە قامک کە بۆ ئەمنیەتی زیاتر لە دیوی پشتەوەی شاشەکە جێگیر کراوە. توانای پرۆسیسی ئەم مۆبایلە لەلایەن چیپسێت سنەپدراگۆنی 850ـەوە دابین دەبێت و رامێکی 3 گێگابایتیش یارمەتی دەدات. A21s بە سیستەمی ئەندرۆیدی وەشانی 10 و "گرێدەری بەکارهێنەری One UI"ـەوە ئاراستە دەکرێت و کڕیاران دەتوانن لە دوو مۆدێلی 32 و 64 گێگابایت بیرگەدا ئەم بەرهەمە نوێیەی سامسۆنگ دەست بخەن. جێی ئاماژەیە کە کامێرای سێڵفیی A21s، 13 مێگاپیکسڵە. بەپێی راپۆرتەکان ئەستوورایی ئەم مۆبایلە 8.9 میلیمەترە و کێشەکەشی 191 گرامە. باترییە 5000 میلیئەمپێرییەکای A21s لە لایەن پۆرتی USB-Cـەوە شەحن دەبێتەوە. گالاکسی A21s بە نرخی 209 یۆرۆ رەوانەی بازاڕ دەکرێت.
سەرچاوە: gsmarena
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure