د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زانیاری گرنگی تێدا ڕوونكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به باشترین كات بۆ وه‌رزشكردن له مانگی ڕه‌مه‌زاندا. ئه‌و پزیشكه گرنگترین ڕێنمیاییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: باشترین كات بۆ وه‌رزشكردن له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بریتییه له دوو كات، ئه‌وانیش: 1-پێش به‌ربانگ به كاتژمێرێك یان كاتژمێر‌و نیوێك، به جۆرێك كاتی ته‌واوبوونی چالاكی جه‌سته كه‌مێك پێش ڕۆژو شكاندنه بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی قه‌ره‌بووی كه‌می شله‌مه‌نی و كانزاو ڤیتامینه‌كان بكرێته‌وه له له‌شدا. 2-دوای به‌ربانگ به دوو كاتژمێر‌و نیو بۆ سێ كاتژمێر به شێوه‌یه‌ك كه پرۆسه‌ی هه‌رسكردنی خواردنی كردووه تا مرۆڤ توشی كێشه‌ی دڵه‌كزێ و ئاوسانی سك و قورسی هه‌رسكردنی خۆراك نه‌بێت. ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاتی وه‌رزش به شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشتده‌به‌ستێت به باری ته‌ندروستی و ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سه‌و ئامانج له وه‌رزشكردنه‌كه. هه‌روه‌ها وه‌ك ڕێسایه‌كی گشتی مرۆڤی ڕۆژووه‌وان ئامۆژگاری ده‌كرێت كه وه‌رزش ئه‌نجامبدات له‌هه‌ر كاتێكدا كه هه‌ست به ئاسووده‌یی و دڵخۆشی ده‌كات له‌ساتی وه‌رزش و له تواناكانی خۆی ڕاده‌بینێت وه‌رزش بكات. ئه‌و پزیشكه سووده‌كانی وه‌رزشی پێش به‌ربانگ ڕوونكردوهتهوهو ده‌ڵێت: *دابه‌زاندنی كێش *پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته له مادده ژه‌هراوییه‌كان و چالاككردنه‌وه‌ی جه‌سته. *نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوكێ له‌گه‌ڵ زیادكردنی هه‌ستكردن به ئاسووده‌یی و دڵخۆشی. ڕێنمیاییه‌كان: *ئه‌و كه‌سانه نابێت پێش به‌ربانگ وه‌رزش بكه‌ن كه به‌ساڵاچوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌و به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵیان هه‌یه، له ترسی وشكبوونه‌وه‌و دابه‌زینی شه‌كره‌و تێكچوونی ڕێژه‌ی كانزاكان له له‌شدا. *باشتره وه‌رزش له شوێنی داخراودا بكرێت كه فێنك بێت و به باشی هه‌واگۆڕكێی تێدا بكرێت بۆ پاراستنی ڕۆژووه‌وان له به‌خۆربردن و وشكبوونه‌وه. *گرنگه ماوه‌ی وه‌رزشه‌كه كاتژمێرێك بێت و له كاتژمێر‌و نیوێك زیاتر نه‌بێت. *پێویسته جۆری وه‌رزشه‌كه سوك بێت وه‌ك ڕوێشتن به پێ، پاسكیلسواری، ههروهلهكردن، مه‌شقی سویدی، به‌كارهێنانی ئامێری وه‌رزشی مامناوه‌ند له خێرایی و ڕاكێشان. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure