گۆنزالۆ هيگواينی ئەرجەنتينی و هێرشبەری يانەی يوڤانتوسی ئيتاڵی لە ميانی لێدوانێکی دا وەڵامی پرسيارێکی دايەوە کە ئەويش دياريکردنی باشترين بو لەنێوان مێسی و رۆناڵدۆ. هيگواين لەماوەی ياریی کردنی دا لەوکاتەی لە رياڵ بو شانبەشانی رۆناڵدۆ ياریی کردوەو لە هەڵبژاردەکەشی لەگەڵ مێسی ياریی کردوە و لە ئێستاشدا لە یۆڤانتۆس جارێكی دیكە لەگەڵ رۆناڵدۆ یەكیان گرتۆتەوە، بۆيە وەڵامدانەوەی پرسياریکی لەوجۆرە بەلای ئەو ياريزانەوە قورسە. هێرشبەرە ئەرجەنتينييەکە لە وەڵامی ئەو پرسيارەدا بە مارکای وتوە " ئەو پرسيارە وەک ئەوە وايە بڵێی لەنێوان بوفۆن و کاسياس کاميان باشترينە؟، وەڵام دانەوەی ئاسانە، هەردوکيان وەک دڕندە وان و توانا و کەسايەتييان لە گەشەکردندايە، کاتێک يارييان لە تەنيشتەوە دەکەيت واهەست دەکەيت تۆ باشترينی." هیگواین لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەكی فەرمی وازهێنانی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕاگەیاندوە، بەڵام ئامادە نەبو پشت لە مێسی بكات و بەجۆرێك هەردو یاریزانەكەی بە باشترین ناوەزەند كرد.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure