خاتوو خۆرشیدی مهریوانی، شاعیر و نووسەری مەریوانی ساڵی ۱۸۸۱ لە ئەو شارە لەدایکبووە. کچی شێخ مارفی کەلووس، لە بنەماڵەی سەیدەکانی تەراتەوەن. باوکی بەھۆی نائارامی دەوران لە مەریوانەوە ماڵەکەی دەچێ بۆ سنە و کچەکەشی خاتوو خورشید لە منداڵییەوە دەنێرێ بۆ ماڵی یەکێک لە ئاغاکانی ئەردەڵان، ئەو بنەماڵەیە وەکوو منداڵی خۆیان دەینێرن بۆ خوێندن ھەتا دەگاتە ئەو جێگایە کە لە ئەدەبیاتی فارسی زۆر شارەزا دەبێ و تا ڕادەیەکیش عیلمی سەرف و نەحو دەخوێنێ و کتێبی بەیان و مەنتیق و زمانی عەڕەبی زۆر باش فێر دەبێ. خاتوو خورشید مەریوانی دایکی شاعیری ناوداری کورد مامۆستا قانع مەریوانی بووە. ئەو خاتوونە لە ڕشتە و شێوەی فەڕش و دروستکردنی نەقشە و ڕەنگ زۆر بەناوبانگ بووە و نەقشە و شێوەی فەڕشی ئەو، ئێستاش لە ناوچەی کوردستان بە نەقشەی "خورشیدی" بەناوبانگە. خاتوو خورشید کتێبێکی بە فارسی نووسیوە لە بارەی شێوەی ماڵ و منداڵ بەخێوکردن و ڕەوشتی منداڵداری. دیوانی شیعرێکیش لەو بەڕێزە بەجێ ماوە کە بەداخەوە ھیچیان چاپ نەکراون. قانع شاعیری ناسراوی کورد، له سهر شیعری خاتوو خۆرشید پێنج خشتهکی نووسیوهو له شیعرەکانیدا ناوی بردوه.
تێبینی: خاتوو خورشیدە شاعیرێكی كۆنە و لەو سەردەمەدا وێنە نەبووە بۆیە بەناچاری لەگەڵ ئەم بابەتەدا وێنەی شاری مەریوانمان دانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure