دانا عەسکەر شێركۆ بێكه‌س ناوێك مه‌رگیش نه‌یتوانی بیخاته ده‌ره‌وه‌ی هاوكیشه‌ی شیعری كوردییه‌وه .. كه‌س هێنده‌ی شێركۆ بێكه‌س له ره‌هه‌ندی ( ناو ) دا به‌قووڵایی رۆنهچووته ناخی خه‌ڵكه‌وه، ئه‌مه ریشه‌كه‌ی له توانای وه‌زیفه‌ی شیعری شێركۆوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه نه‌ك خودی شێركۆ، شێركۆ له‌و شاعیرانه‌یه كه ناكرێت پێی بووترێت كوڕی فایق بێكه‌سه، ده‌بێ پێی بوترێت فایق بێكه‌س باوكی شێركۆ بێكه‌سه! كه‌س هێنده‌ی شێركۆ كه‌سی نه‌بووه، به‌ڵام له بێكه‌سیدا شێركۆ ده‌چێته‌وه سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كی شیعر، واتا هه‌موو ئه‌وانه‌ی شێركۆ ده‌ناسن، ناسینهكهیان په‌یوه‌ندی به شیعره‌وه هه‌یه، نه‌ك خودی شێركۆ، ئه‌مه وه‌زیفه‌ی ناوه كه له‌ئینساندا چۆن ده‌مینێته‌وه و مه‌رگیش ناتوانێت رێگری لێبكات، بۆیه ده‌بێ ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ناوه نه‌ك جه‌سته، ئه‌گه‌ر شیعر له شێركۆدا بخه‌ینه ده‌ره‌وه، هیچ رایه‌ڵه‌یه‌ك ئێمه به شێركۆ بێكه‌س و یاده‌وه‌ری شێركۆ بێكه‌سه‌وه نابه‌ستێته‌وه، له مێژووی نووسیندا كه‌من ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ناویان له خۆیان گه‌وره‌تر بێت، ئێمه هه‌موو هاوڕێی خه‌یاڵی شێركۆین نه‌ك هاوڕێی خودی شێركۆ، هه‌ندێكجار خه‌ڵكانێك په‌یوه‌ندییان به‌شیعره‌وه نییه كه شێركۆ ده‌بینن، هه‌ست ده‌كه‌ن قسه له‌گه‌ڵ شیعردا ده‌كه‌ن، من بڕوام وایه كه‌س هێنده‌ی شێركۆ له فۆرمی شیعردا نه‌گوونجاوه، شێركۆ زمانێكی شیعریی له‌ناو مه‌یلێكی شیعریدا ده‌گووزه‌رێت، تا ئه‌م چركه‌ساته كه‌س نه‌یتوانیوه شێركۆ له‌شیعر بخاته ده‌ره‌وه .!! ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كی ژماره‌یی نییه، حه‌قیقه‌تی ئه‌ده‌بیاتی كوردی واده‌ڵێت، ئێمه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به‌بێ شیركۆ شیعربین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وه‌زیفه ژمارییه كه شێركۆ و شیعر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه قسه‌یه‌ك بكه‌ین، ده‌بێ به‌رده‌وام له‌وه بگه‌ین كه شێركۆ له نێوان سێ نه‌وه‌دا شیعری نووسیوه، ئه‌م به‌رده‌وامییه‌ی شێركۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌م شێركۆیهیه كه مه‌رگیش تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌سه‌نته‌ری شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا دووری بخاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زیفه‌ی شیعردا شێركۆ له‌م دونیا و بیره كوردییه‌وه بگوازینه‌وه بۆ به دونیایی كردنی شیعر، بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه وه‌زیفه‌ی شیعر له‌و زمان و ته‌كنیكه كوردیه دوور بكه‌وینه‌وه و بزانین شێركۆ بێكه‌س له كوێی زمان و ته‌كنیكی شیعریی دونیادا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌م هاوكێشه‌یه‌دا شێركۆ بێكه‌س له دوو قۆناغی جیاوازدا. له‌گه‌ڵ دوو فه‌زای شیعریی جیاواز به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، سه‌ره‌تای قۆناغی حه‌فتاكان و ئیعلانی گروپی روانگه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شاعیر وچیرۆكنووس، هه‌وڵێك بوو شیعر له‌بری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی وه‌زیفه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، یانی له غیابی ره‌خنه ئه‌ده‌بیدا شیعر وه‌زیفه‌یه‌كی قورس‌تر ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌م قۆناغه وه‌ك خۆیان له بههیاننامهكهی گروپی روانگه ده‌ڵێن هۆكاری ئیعلانی ئه‌م گروپه ئه‌و ئاڵوگۆره سیاسی و فه‌رهه‌نگیه بوو له به‌شێك لهولاتهكانی وه‌ك لوبنان و میسر وعیراق، گۆڤاری(الشعر) له لوبنان و گۆڤاری (68) ی شیعر له به‌غدا كه فازل ئه‌لعه‌زاوی هاورێكانی جه‌ماعه كه‌ركوك ده‌ریان ده‌كرد، كاریگه‌ری راسته‌و خۆی به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی كوردییه‌وه هه‌بوو كه ده‌بوو ئه‌مانیش ئه‌و قۆناغه، واتا قۆناغی ئه‌ده‌بیاتی حه‌ماسی تێپه‌ڕێنن، پاش ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له نه‌وه‌ی كۆن و ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی نوێش به هه‌مان شێوه، له‌به‌رانبه‌ردا دووتهیاری ئه‌ده‌بی تر كه ماركسیزم و ناسیونالیستهكانیش كه هه‌ریه‌ك له‌م دوو ته‌یاره فیكرییه جیاوازه قودره‌تی شیعریی و فیكرییان له كامه‌ران موكری و گۆرانه‌وه ده‌بینی ، ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت باسی لێوه بكه‌ین ئه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجام خودی شێركۆ بێكه‌س نه‌یتوانی درێژه به فیكری تازه‌كردنه‌وه‌ی زمان و ته‌كنیكی شیعری كوردی بدات و له هه‌شتاكان جارێكی تر شیعری حه‌ماسی ده‌نووسێته‌وه، راسته سه‌ره‌تا له نامیلكه‌ی ( دوو سرودی كێوی ) كه بۆ ئه‌نوه‌ر قادر نووسرابوو جیاوازییه‌كی زۆر له قووڵایی شیعر و زماندا ده‌بینرا، به‌ڵام هه‌شتاكان جارێكی تر شێركۆبێكهسی گه‌ڕانه‌وه نێو سه‌رنگه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌وه و نه‌یتوانی فیكروهك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ پێشه‌كه‌وتنی شیعر گه‌شه پێبدات . قۆناغی دووهه‌م له فیكری شێركۆ بێكه‌س قۆناغی ئه‌نفال بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی شێركۆ بێكه‌س له‌ناو زمانێكی جپاواتر ده‌ركه‌وت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌ومان له‌بیرنه‌چێت ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ك ته‌واوی ئه‌ده‌بیاتی تر تموحی به دونیایی بوونی هه‌یه، زمان په‌یوه‌ندی به نه‌ته‌وه‌وه هه‌یه، ئێمه وه‌ك زمان له كوێی دونیادا ده‌بینرێین ؟، ئه‌مه جه‌وهه‌ری كێشه‌كه‌مانه كه به دونیایی كردنی ئه‌ده‌بی كوردی په‌یوه‌ندی به زمانه‌وه هه‌یه، به‌شێكی تری ناسینی ئه‌ده‌بیاتی ئێمه ته‌كنیكی شیعرییه، ئێمه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماتریال و ته‌واوی ده‌ورووبه‌رمان ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به هوشیاری زمان و ته‌كنیكه‌وه هه‌یه كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كوولتوور و ترادسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، له دوو ڵێكۆڵینه‌وه‌ی جیاوازدا هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان و د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا له‌باری ته‌كنیك له ئه‌ده‌بیاتی كوردی و شیركۆ بێكه‌س وه‌ك نموونه قسه‌ی زۆریان كردووه، له‌به‌ر كورتی بواری بابه‌ته‌كه‌م تهمنها نموونه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی مه‌لا ده‌هینمه‌وه، كه قسه‌كردنه له‌سه‌ر كتیبی ( گۆڕستانی چراكان)، له‌م ده‌قه شیعرییه‌دا كه گوزارشت له نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد له نوگره سه‌لمان ده‌كات و تێیدا ئاماژه به (سه‌گ) ه ره‌ش و حه‌جاجی خوێن رێژ ده‌كات كه پێی ده‌ڵێت ( به‌راز )، واتا هه‌م به‌راز و هه‌م سه‌گ دوو شكڵی ناشرین و دڕنده‌ی پێدراوه كه له ئه‌ده‌بیاتی دوونیادا ئه‌م ناسینه بۆ سه‌گ و به‌راز، ناسینێكی نامه‌نتیقییه، و وه‌ك ئه‌ده‌بی جیهانی و ئینسانی ناناسرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی له‌و ناسینه لۆكاڵییه دووربكه‌ینه‌وه پێویسته هه‌موو ره‌هه‌نده جوان و نا جوانه‌كانی شیعریی كوردی و به‌تایبه‌تی شیركۆ بێكه‌س به وردی پیاچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێین شێركۆبێكه‌س تا ئێستا زیندووترین زمانی شیعریی كوردی له‌خه‌یاڵیدا هه‌ڵگرتووه، نه‌مری ئه‌و له نه‌مری شیعردایه. تا شێركۆ بێكه‌س تێنه‌په‌ڕێنین، ناتوانین زمان و شیعری شێركۆبێكه‌س وه‌ك زمان و شیعری رابووردوو ته‌ماشا بكه‌ین .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure