لە بالیوودەوە بۆ هۆلیوود
هەر ئەکتەرێک خولیای ئەوەی هەیە کە رۆژێک لە رۆژان
گردی هۆلیوود ببینێت و لە ناو ستۆدیۆ فیلمسازییەکانی ئەوێدا چالاکی بکات و
دەرکەوێت. سینەمای هولیوود لەگەڵ سەرجەم رەخنە و گازندەکان یەکێک لە زیندووترین
دەمارەکانی فەرهەنگی جیهانییە و سەیر نییە ئەگەر ئەکتەرێکی بەناوبانگی سینەما پڕ
بینەرەکەی هیندیش بۆ لای خۆی رابکێشت و کارێک بکات لە بالیوودەوە کۆچ بکات بۆ
هۆلیوود. لەم بابەدا ناوی چەند ئەستێرەی سینەمای هیند دەخەینە روو کە سەرەڕای
ئەستێرەبوون لە هیند، هۆلیوودیشان بەسەر کردۆتەوە.
ئاشواریا رای
یەکەمین دەرکەوتنی لە فیلمی Bride and Prejudice بو، ناوبانگی لە جیهاندا بڵاوبوەوە.
فرێیدۆ پینتۆ
لە فیلمی Slumdog Millionaire زیاتر تواناکانی دەرکەوتن، دوابەدوای ئەو فیلمە بەشداری چەندین
فیلمی دیکەی کرد.
ئانیل کاپور
بە رۆڵیبینی کەسێکی ملیاردێر توانی بگاتە لوتکە لە
هۆلیوود.
پریانکا چۆپرا
لە ئێستادا گرێبەستی کاری لەگەڵ هۆلیوود و بۆلیوود
بەستوە، بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ سەرکەوتن.
دیپیکا پادوکۆن
بەشداری لە فیلمی The Return of Xander Cage with Vin Diesel کرد، لەگەڵ ئەوەی نیگەران بو چونکە یەکەمین رۆڵی بینین بو لە
هۆلیوود، بەڵام یەکێکە لەو کارانەی شانازی پێوە دەکات.
تابو
چەندین خەڵاتی بڕاوپێکراوی بەدەستهێناوە، تواناکانی
وایکردوە بگات بە هۆلیوود.
عیرفان خان
لە چەندین فیلم و تەنانەت درامای ئەمریکی رۆڵی
بینیوە.
ئەمیتاب باتچان
زیاتر لە فیلمی The Great Gatsby کە لەگەڵ لیۆناردۆ دیکاپریۆ رۆڵی بینی، توانی سەرکەوتن بەدەست
بهێنێت.
سەرچاوە: theculturetrip
خاک _ پشکۆ کامەران