23/5/2020 05:00 PM

ئێمە رۆبۆت نین!

ئەستێرەی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید گاریس بەیل بەدەست كێشەكانییەوە دەناڵێنێت لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید و باس لە كێشەكانی ژیانی تایبەتی خۆی دەكات.
لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركا بەیل وتی "ئێمە تەنها رۆبۆتین، لەروانگەی هەندێك خەڵكەوە وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بویت، ئەوان دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، بەڵام لە هەر كاتێكدا بێت ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و ئاهەنگ و خۆشی خۆمان هەیە، ئەوان وا دەزانن ئێمە لەبەر ئەوان دەژین".
ئەو ئەستێرە وێڵزییە وتیشی "من هیوادارم بیر بكەنەوە، ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بە هەمو ژیانی خۆمان بدەین تەنها لە پێناو ئەو ماوە كەمە، ئەوان وا دەزانن كە ئێمە منداڵین و نە بیر دەكەینەوەو نە پێدەكەنین و مانای هاوڕێیەتی نازانین".
لە كۆتایدا گاریس بەیڵ وتی "لەراستیدا من شەیدای یاریی گۆڵفم، بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم، لە ئێستادا تەنها بیرم لای یاریكردنە و هیچی دیكە".
لەچەند رۆژی رابردودا بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێشنیاری یانەیەكی خولی ئەمریكیان بۆ ئەو یاریزانە كرد، بەڵام هێرشبەرە وێڵزییەكە دەستبەجێ گرێبەستەكەی رەتكردەوە و مانەوەی لە ریاڵ مەدرید هەڵبژارد.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved