24/5/2020 02:04 PM

مەرجەکانی بەرشەلۆنە بۆ ڕۆیشتنی ئۆمتیتی

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە بارەی رۆیشتنی سامیۆل ئۆمتیتیەوە بڕیاریداوە و بە مەرج رێگە بەر رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەدات لە یانەكەی.
رۆژنامەی سپۆرت لە هەواڵێكیدا ئاشكرای كردوە كە بەهۆی پێكانە بەردەوامەكانی بەرگریكاری یانەكەی واتە سامیۆل ئۆمتیتی لە كۆتایی ئەم وەرزە رێگە بە رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەدەن لە یانەكەیان.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی یەكێكە لەو یانانەی كە گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن و لە هەوڵی ئەوەدان لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بیگوازنەوە.
ئەو رۆژنامەیەش ئاشكرایكردوە، كە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کێشەی لەگەڵ رۆیشتنی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ئینتەرمیلان، بەڵام بەو مەرجەی كە یانە ئیتاڵیەكە ڕێگە بە گواستنەوەی لۆتارۆ مارتینێز بدات بۆ یانە ئیسپانیەكە.
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو یاریزانە بخاتە ناو گرێبەستی لۆتارۆ مارتینێز و بەهای سامیۆل ئۆمتیتیشی بە 30 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved