ئایفۆن 11 لە لیستی خۆشەویستترین مۆبایلەکانی جیهاندا، لە سەرەوەی ئایفۆن XR، مۆدێلە جۆراوجۆرەکانی گالاکسی و زنجیرەی ریدمی نۆت جێگیر بووە. بەپێی بەراوردەکانی "Omdia" لە سێ مانگی یەکەمی 2020ـدا ئایفۆن 11 بە فرۆشی 19.5 ملیۆن دانەیی، خۆشەویستترین مۆبایلی جیهان لەناو بەکارهێنەراندا بووە. ئەم مۆبایلە بەهۆی کامێرای دوو بەشی و نرخی کەمتر لە ئایفۆن XR، سەرنجی زۆریەک لە بەکارهێنەرانی بۆ لای خۆی راکێشابوو و چاوەڕوان دەکرا فرۆشی زۆر بێت. "Jusy Hong"، بەرپرسی باڵای Omdia، جێگیربوونی ئەپڵ لەم لیسەتە لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا، دەگەڕێنێتەوە سەر ستراتیژییە تایبەتەکانی "کۆرپتینۆیی"ـەکان و دەڵێ: "سەرکەوتنی ئەپڵ دەرئەنجامی ستراتیژی ئاراستەکردنی کۆمەڵێک مۆدێل بەشێوەی سنوردارە کە ئیزنیان پێ دەدا هەوڵەکانیان لەسەر بەرهەمێکی تایبەت چڕ بکەنەوە. ئەم بەرهەمانە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران بۆ لای خۆیان رادەکێشێ و فرۆشێکی زۆر دەستەبەر دەکەن. لە پلەی دووهەمی خۆشەویستترین مۆبایلەکانی جیهاندا، گالاکسی A51 بە فرۆشی 6.8 ملیۆنی جێگیر بووە. پلەکانی سێهەم و چوارەمیش تایبەتە بە رێدمی نۆت 8 و نۆت 8ـی پرۆ کە بە ریز فرۆشی 6.6 و 6.1 ملیۆنیان ئەزموون کردووە. پلەی چوارەم هەروەها ئایفۆن XRـیشی تێدا جێگیر بووە و جگە لەوە، ئایفۆن 11ـی پرۆ و پرۆ مەکسیش لە نێوان دە پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی جیهاندا دەبیندرێن. لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2019ـدا ئایفۆن XR تەنیا مۆدیلی نوێی ئەپڵ بوو کە توانی بچێتە ناو لیستی 10 باشترین مۆبایلەکانی جیهانەوە. شرۆڤەکارانی Omdia لەسەر ئەو بڕوایەن کە سەرهەڵدانی کۆرۆنا کاریگەریی نەرێنی لەسەر بازاڕی نێودەوڵەتیی مۆبایل دەبێت. ئەوان لایان وایە کە دواکەوتنی پرۆژەی ئاراستەکردنی تەکنەلۆژیای 5G، خەڵکی بەنیسبەت ئەم دەرفەتە نوێیە بێ مەیل کردووە و هەر بۆیە فرۆشی مۆبایل دادەبەزێت.
سەرچاوە: appleinsider
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure