31/5/2020 04:09 PM

بەرهەمی دوو نووسەری کورد لە ڕیزی بەربژێرانی خەڵاتی میهرەگانی ئەدەبدا

نووسینگەی خەڵاتی میهرەگان پێڕستی بەرهەمە بەربژێراوەکانی خولی نۆزدەهەم و بیستەمی بۆ قوناغی دواتر ڕاگەیاند. ئەم پێڕستە بریتە لە 21 بەرهەم لە بەشی رۆمان و 21 بەرهەم لە بەشی کۆمەڵە چیرۆکدا، کە لە کۆی 1985 بەرهەمدا، دوای تێپەڕاندنی چەندین قۆناغی داوەری دەستنیشانکراون.
دوو ڕۆمانی “آخرین روزهای زندگی هلالە”، نووسینی عەتا نەهایی بە وەرگێڕانی ڕەزا کەریم مجاور و “کوچ شامار” نووسینی فەرهاد حەیدەری گۆران لە ڕێزی 21 رۆمانی بەربژێراوی خولی نۆزدەهەم و بیستەمی خەڵاتی میهرەگانی ئەدەبدان.
خەڵاتی میهرەگانی ئەدەب، کۆنترین خەڵاتی سەربەخۆ و تایبەتیی بواری ئەدبیاتە لە ئێراندا، کە هاوکات بە سێهەمین دەیەی چالاکی خۆی، یەکەمین خولی خەڵاتی میهرەگانی ئەدەبی دەرەوەی وڵاتی ئێران بۆ هەڵبژاردنی باشترین ڕۆمان و باشترین کۆمەڵە چیرۆکی کۆتا بەڕێوە دەبات.
خەڵاتی ئەدەبیی میهرەگان یان خەڵاتی میهرەگانی ئەدەب، کە ڕابردووی بەڕێوەچوونی بۆ ساڵی 1999 دەگەڕیتەوە، تەنیا خەڵاتی ناحکوومییە کە بێجگە لە بەشی چیرۆک و ڕۆمان، لە بواری ژینگە و زانستیشدا خەڵات پێشکەش دەکات.

 

سەرچاوە: ماڵی کتێبی کوردی

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved