توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی "UCL" ئەنجامدراوە، دەریدەخات گیرۆدەبوونی بەردەوام بە بیرۆکە نیگەتیڤەکانەوە دەتوانێ مەترسی لەدەستچوونی عەقڵ و تووشبوون بە ئەلزایمەر زیاد بکات. لەم توێژینەوەیەدا کەسانی تەمەن 55 ساڵ بۆ سەرەوە خرانە بەر تاقیکاری و ئەنجامەکەی لە ژۆرناڵی "Alzheimer’s & Demenita"ـدا بڵاوبووەتەوە. بەپێی ئەم توێژینەوەیە "بیرۆکەی نەرێنی بەردەوام/ RNT" دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هێزی ناسین و هەروەها مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزایمەر. توێژەران ئاماژەیان بەوە داەە کە RNT وەکوو هۆکارێک بۆ لەناوچوونی عەقڵ و هەروەها کۆمەڵێک ئامراز بۆ نموونە زەینئاگایی یان مەدیتەیشن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لەناوچوونی عەقڵ دەبێ توێژینەوەیان لەسەر ئەنجام بدرێت. نووسەری باڵای ئەم توێژینەوەیە دوکتۆر "ناتالی مارچنت" دەڵێ: "زەمۆکی و سترێس کە ناوەڕاستی تەمەن و کۆتاییەکانی تەمەندا وەکوو مەترسییەک بۆ لەناوچوونی عەقڵ دێتە ئەژمار. ئێمە لە توێژینەوە نوێیەکەدا بەو بابەتەمان زانی کە سەرچەشنگەلی هزریی تایبەت کە هۆکارن لە دروستبوونی خەمۆکی و سترێسدا، دەتوانن نیشاندەری ئەم بابەتە بن کە کەسەکان بەم کێشانەوە زیاتر تووشی لەناوچوونی عەقڵ دەبن. لەم توێژینەوەیەدا جگە لە زانکۆی UCL، دامەزراوەی توێژینەوەیی "Inserm" و زانکۆی "مەکگیل"ـیش بەشدار بوون و 292 کەسی تەمەن 55 ساڵ بەرەو ژووریان خستە بەر تاقیکاری. لەم توێژینەوەیەدا کارکردی هێزی ناسینی کەسەکان، بیرگە، سەرنج، ناسینی شوێن و کەلامی کەسەکان خرایە بەر تاقیکاری. 113 کەسی بەشداربوو لەم توێژینەوەیەدا سکەنی مێشک/ PETـیان بۆ کرا بۆ ئەوەی رادەی پرۆتینەکانی "ئامیلۆئید" و "تاو" کە دەبنە هۆی ناسراوترین نەخۆشی لەناوچوونی عەقڵ واتە ئەلزایمەر، تاوتوێ بکرێت.
سەرچاوە: medicalxpress
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure