رۆبەرتۆ کارلۆسی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل پێیوایە دەتوانێت راهێنەرێکی باش بێت بۆ شوێنگرتنەوەی زێدانی فەرەنسی. لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کارلۆ وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە کێ باشترینە بۆ شوێنگرتنەوەی زێدانی فەرەنسی، دەڵێت "من دەتوانم پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرم و ئەرکەکەشم بەباشی رابپەڕێنم". لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا سوپاسی زێدانی فەرەنسی کردووە کە مێژووی ریاڵ مەدریدی زێڕینتر کردووەو سەرجەم نازناوە گەورەکانی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەدەستهێناوە. کارلۆس ساڵانێکی زۆر یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بووەو ئاستی بەرزی نمایشکردووە، لەئێستاشدا خۆی وەک باشترین بژاردە دەبینێت بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure