18/6/2020 05:06 PM

ریش بۆ ژنان سەرنجڕاکێشە

توێژینەوەیەکی نوێی ئوستڕالی دەریخستوە ئەو پیاوانەی ریشییان هەیە زیاتر بەلای خانمانەوە سەرنجراکێشن بە بەراورد بەو پیاوانەی ریشیان نییە.
توێژینەویەک لە گۆڤاری Royal Society Open Science بڵاوکراوەتەوە، لە زانکۆی کوینسلاند ئەنجامدراوە، توێژەران 30 وێنەی 3 کەسییان نیشانی 919 خانمی ئەمریکی دا، کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 70 ساڵ بو، ئامانجەکە ئەوەبو بزانن کام جۆرە پیاوە سەرنجی خانمان رادەکێشێت.
توێژەران باس لەوە دەکەن زۆرینەی خانمان ئەو پیاوانەیان بەلاوە پەسەندبو و پێیان سەرنجڕاکێش بو کە ڕیشییان هەبو بە بەراورد بە ستایلەکانی دیکە.
لە وەڵامی ئەوە پرسیارەی بۆچی ئەو جۆرە پیاوانەیان بەلاوە سەرنجراکێشە، زۆرینەی خانمەکان پێیان وابو دەرکەوتنی پیاو بە ریشەوە وایلێدەکات کەسێکی بەهێزتر دەربکەوێت.

 

سەرچاوە: psychologytoday

خاک_ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved