24/6/2020 02:08 PM

وتەکانی سیتین پاش یارییەکەی شەوی رابردوو

دوای ئەوەی شەوی ڕابردو یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی بەسەر یانەی ئەتلەتیك بلباو بەدەستهێنا، پێشەنگی یانەكانی ئیسپانیای وەرگرتەوە و دوای بردنەوەكەش سێتین كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.
كیكی سیتین گوتی: "بۆ ئەم یارییە زۆر پێویستمان بە بردنەوە بو لە روی دەرونییەوە كاریگەری گەورەی هەبو بەسەرمانەوە، لەگەڵ ئەوەی هەڵەكانمان چارەسەر كرد، سێ خاڵی گرنگیشمان بردەوە، لە نیوەی یەكەم بە ئاستێكی باش دەرنەكەوتین، بەڵام لە نیوەی دووەم زۆر باش بوین و فاتی و ریكی پوچ و ڕاكێتیچ، بە تەواوی شێوازی یارییەكەیان گۆڕی".
سیتین لە دریژەی وتەکانیدا ئامژەی بەوە کرد کە: "كاتیك تیمی بەرامبەر ماوەی یاریگات لێدادەخات زۆر قورسە روبەروبونەوەیان، بەڵام ئێمە باش یاریمان كرد و یاریی دوای یاریی باشتر دەبین،  ئێمه‌ له‌ ریال مه‌درید ناترسێین، ره‌نگه‌ ئه‌وان دودڵ بن له‌ دۆخ و پێگه‌ی خۆیان"
لە بارەی یاریزانەكانیشیەوە بە شێوەیەكی گشتی كیكی سیتین وتی "بەهۆی گرنگی پێدانی یۆڤانتۆسەوە ئارسەر میلۆ ئاستی ئاسایی خۆی پێشكەش ناكات، بەڵام من دەمەوێت تا دواین ساتن سودی لێوەربگرم، سوارێز نەگڕاوەتەوە ئاستی یاریكردنی پێشتری، بەڵام بەردەوامە لە بەرەوپێشچون و ئەو هێشتا ئەستێرەیە، بەڵام بۆیە دامنیشان بۆ ئەوەی پشو وەربگرێت، فاتی و ریكی پوچ هاوشێوەی داینەمو گڕو تین دەدەن بە شێوازی یاریكردنت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved