جیهانی مرۆڤی عاشق گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا دێت، بەڵام ئەم گۆڕانکارییە بۆ هەمووان بە یەک شێوە نییە. ئەم ئەزموونە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر جیاوازی هەیە و زۆر شت دەتوانێ ئەم جیاوازییە دروست بکات. بەدڵنیاییەوە ئەم جیاوازییە لەوانەیە لە دوو رەگەزی ژن و پیاودا زیاتر خۆی دەربخات. لەم بابەدا دەمانهەوێ باسی هەڵسکەوتی خانمان لە کاتی عاشقبووندا. *تەواوی پیاوەکان فەرامۆش دەکەن، ئیتر بایەخ بە یەک کەس دەدەن. *زیاتر لە جاران بایەخ بە کێشی جەستە و رێکی لەشولاریان دەدەن. *جلی نوێ دەپۆشن و بۆ هەمو چونە دەرەوەیەک بە ستایلی نوێوە دەردەکەون. *لەبری بڵێن "من"، هەمیشە دەڵێن "ئێمە" و بەرامبەرەکەیان بە بەشێک لە خۆیان دەزانن. *زیاتر بایەخ بە وەرزش دەدەن و دەبن بە هاندەری یانە وەرزشیەکان. *هەمیشە بیر لە خۆشەویستەکەی دەکاتەوە تەنانەت ئەو کاتانەی لێی دورە، زۆرکات لەبەردەمی خۆیەوە پێدەکەنێت. *هەستەکانی دەردەخات و نایشارێتەوە. *کەمێک شێتانە رەفتار دەکات و زیاتر دڵخۆشە بە بەراورد بە پیشتری.
سەرچاوە: Urbo
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure