1/7/2020 03:51 PM

عەزیز شاروخی

عەزیز شاروخی لە ساڵی 1938 هەتاوی لە گەڕەکی "قەبران" (شەقامی وەفایی) له شاری مەهاباد لە دایک بووه. خوێندنی لە ساڵی 1961 تەواو کردووە و بۆتە مامۆستا ، لە ساڵی 1969ـدا چالاکی هونەری خۆی دەست پێ کردووە. بەرهەمە هونەریەکانی ئەو هونەرمەندە لە 40 ئاڵبۆم پێک هاتوە، کە بە هاوکاری ماموستایانێک وەک، عەندەلیبی، موجتەبا میرزادە، سەعیدی فەرج پوری و مەهدی خەجەندی بە رێزی بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە زیاد بووە. عەزیز شاهرۆخ جگە لە گۆرانی فلکلۆری کوردەواری شێعری زۆربەی گۆرانیەکانی خۆی دەنوسێ، عەزیز شاهرۆخ جگە لە هونەری گۆرانی، شێعریش دەنووسێت. بەرهەمی ئەشعاری عەزیز شاهرۆخ ئێستا چاپ و بڵاو نەکراوەتەوە، هەروەها لە ساڵی 2000ـدا ئەدەبیانی زاراوەی کوردی کۆ کردۆتەوە کە بە پشتیوانی کاک نێچیرڤان بارزانی لە دەسگای ئاراس چاپ و بڵاو کراوەتەوە. عەزیز شاروخی بە دانانی کۆنسێرت لە وڵاتانی ئوروپایی موزیکی رەسەنی فۆلکلۆری کوردی بە گوێ جێهانیان ناساند.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved