5/7/2020 04:57 PM

خاڵۆی کۆماسی

ئەحمەدبەگ کۆماسی ناسراو بە خاڵۆی کۆماسی شاعیری کوردە کە لە سەدەی 19ـدا ژیاوە. ئەم شاعیرە لە ناوچەی کۆماسی و لە گوندی بەردەسپی نزیک مەریوان لەدایک بووە. شیعرەکانی خاڵۆی کۆماسی کە بە زاراوەی هەورامین هەم لە رۆژهەڵات و هەم لە باشوور لە چاپ دراون. خاڵۆ پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ مەولەوی بووە و مەولەویش چەندین شیعری بۆ هۆندۆتەوە. بەشێک لەم شێعرانەی مەولەوی بۆ خاڵۆی کۆماسی نووسیوە هی ئەو کاتەیە کە خاڵۆ بۆ باکووری ئێران دوور خراوەتەوە. دوورخرانەوەی ئەحمەد بەگی کۆماسی وادیارە بە فەرمانی حکومەتی قاجار بووە. ناسراوترین ھۆنراوەی خاڵۆی کۆماسی ھۆنراوەی "گڵکۆی تازەی لەیل"ـە، کە بە بۆنەی مەرگی ھاوسەرەکەی خۆیەوە وتوویەتی. ئەمە بەشێک لە ئەو شێعرەیە:
گڵکۆی تازەی لەیل، گڵکۆی تازەی لەیل              ئارۆ شیم وەسەیر گڵکۆی تازەی لەیل
نە پای مەزار لەیلەکەی پـڕ مەیل                      جە دیدەم واران ئەسرینان چون سەیل
شیم وەسەرینش بەو دڵەی پڕ جۆش                سەنگێ مەزارش گرتم نە ئاغۆش
واتم ئەی دڵسۆز قەیس پۆس نە کۆڵ               موبارەکت بۆ یانەی تەنیای چۆڵ
کۆچی بێ وادەت کارێ پێم کەردەن                   بێزارم جە گیان، ڕازی وە مەردەن
گڕەی نار عەشق دووری باڵای تۆ                      کارێ پێم کەردەن نەونەمامی نۆ
نە بە رۆژ ئارام نە شەو خەومەن                       چون چەم گل کەران گلاراومەن
جەو ئەو گەردش ئەو چەرخ چەپ گەرد               من و تۆ وە زۆر جە ھەم جیا کەرد
تۆ بەردەن وە خاک سیای تەنگ و تار                 من مام پەی عەزاب جەفای رۆزگار
ھەر رۆ چوون مەجنوون خاتر جە غەم کەیل          ھەر لەیل لەیلمەن جە ھەردی دووجەیل
شەوان تا وە رۆ شیو و رۆڕۆمەن                      گشت پەژارەیی تەنیایی تۆمەن
ستارەم شوومەن بەختم لێویان چوون               ئاھووی تەنیا سەر لێم شێویان
یە حاڵی منەن شای وەفاداران                         ھەمرازی تۆ کێن سوب تا ئێواران
لە جیاتی باھووی قەیسی غەمگینت                 کام سەنگی سیا شەو جە باڵینت
سا پەی چێش سۆمای دیدەم تار                     نەبۆ زیندەگی جە لام زەھری مار نەبۆ

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved