نیک کۆردیرۆ، ئەکتەر و میوزسیانی ناسراوی کەنەدی، لەتەمەنی 41 ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا. بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیان-ی بریتانی، کۆردیرۆ دوای بەسەربردنی 90 رۆژ لە نەخۆشخانە بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژی یەکشەممە گیانیلەدەستدا. ئاماندە کلۆتس، هاوسەری کۆردیرۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەواڵی مردنی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هاوسەرەکەم کۆچی دوایی کرد، ئەو هاوڕێی هەموان بو و حەزی بە یارمەتیدان و گوێگرتن بو بۆ کەسانی دیکە، هەروەها ئەکتەر و میوزسیانێکی سەرکەوتوبو، خێزانەکەی خۆشدەویست، ناتوانم وێنای ژیانم بکەن بەبێ ئەو". نیک لەدایکبوی ساڵی 1978 هامیلتنە، وەکو ئەکتەر بەشداری چەند فیلم و درامایەک کردوە، هاوکات میوزسیان بوە، چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی کوڕێکی تەمەن یەک ساڵە.
سەرچاوە: CBC
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure