بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەنیازن لە ماوەی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا یاریزانێکی هێڵی ناوەندی بەتوانا پەلکێشی یانەکەیان بکەن و لە ئێستادا چاویان بڕیوەتە تۆنی کرۆسی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید. بە پێی هەواڵێکی پێگەی سپۆرت مێدیاسێت، یانەی یۆڤی پاش ئەوەی لە یارییەكانی ئەم وەرزە بە هۆی هێڵی ناوەندی یانەكەیەوە دوچاری چەندین ئاستەنگ بۆتەوە، دەیەوێت لە رێگەی كرۆسەوە كێشەكانی بۆ وەرزی داهاتو چارەسەر بكات. تا ئێستا بەرپرسانی خانمە پیرەکە هیچ هەنگاوێکی فەرمییان بۆ گواستنەوەی کرۆس ئەنجامنەداوە، بەڵام دەیانەوێت لە رێگەی گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕپێكردنەوە ئەو یاریزانە بەرەو یانەكەیان ببەن. بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی بیانكۆنێری دەیانەوێت ماتویدی یاریزانی یانەكەیان بخەنە نێو گرێبەستی گواستنەوەی تۆنی كرۆس، لەگەڵ پێدانی بڕێك پارە بە یانەی ریاڵ مەدرید.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure