گالاکسی S20ـی لایتی سامسۆنگ کە ناوی وەشانی Fan Edditionـە، بە ئەگەری زۆر تا کۆتایی ساڵی 2020 رەوانەی ناو بازاڕ بکرێت و نخەکەشی زۆر گونجاوە. مانگی رابردوو زانیمان کە سامسۆنگ خەریکە لەسەر گالاکسی S20ـی لایت کار دەکات و دەنگۆی ئەوە هات کە ئەم مۆبایلە لە مانگی ١٠ـدا بێتە ناو بازاڕەوە. ئەم مۆبایلە کە سنەپدراگۆنی SoC 865ـی لەسەر جێگیر کراوە و رامەکەی 4 گێگابایتە، ناوی "مۆدێلی لاینگران" یان Fan Edditionـە. کۆمپانیای سامسۆنگ بەگشتی وەشانی لایتی ئاڵاهەڵگرەکانی خۆی بە نرخێکی کەمتر ئاراستە دەکات بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە بەکارهێنەران بتوانن ئەم بەرهەمە ئەزموون بکەن. یەکێک لە سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکات کە ئەم مۆبایلە فریکۆنسەکەی 120 هێرتزە و دژەئاو و دژەتۆزە. ئەم مۆبایلە دەلاقەیەکی بچووکی 3.3 میلیمەتری بۆ کامێرای سێڵفییەکەی هەیە؛ بەڵام هێشتا دیار نییە ئەم کامێرایە لە ناوەندی بەشی سەرەوەی شاشەکە دەبێت یان لە سووچی لای چەپ. بە ئەگەری زۆر گالاکسی S20ـی لایت لە وەرزی کۆتایی ئەمساڵدا بێتە ناو بازاڕەوە و نرخێکی گونجاویشی هەبێت. هێشتا زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر ئەم بەرهەمەی سامسۆن بڵاو نەبووتەوە.
سەرچاوە: gsmarena
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure