حکومەتی ئەمریکا لەدرێژەی سزاکانی خۆیدا، 11 کۆمپانیای بواری تەکنەلۆژیای وڵاتی چینی خستە ناو لیستی سزادراوەکانی خۆیەوە. یەکێک لەم کۆمپانیانە، کەلوپەلی پێویست بۆ ئەپڵ دابین دەکات و ئێستا لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە سزای خراوەتە سەر. ئەمریکا دووبارە بۆ ئەم سزایانە پاساوی ئەمنی دەهێنێتەوە و لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە ئەم کۆمپانیانە لەگەڵ حکومەتی چین هاوکاری ئەمنیان هەیە؛ بەڵام حکومەتی چین و بەشێک لە کۆمپانیاکان بۆ نموونە هواوی ئەم تۆمەتانە رەد دەکەنەوە. مەبەستی سەرەکی ئەمریکا لەم سزایانە، ترسی ئەم وڵاتەیە لە پەرەسەندنی دەسەڵاتی تەکنەلۆژیای وڵاتی چین. هەندێک لەم 11 کۆمپانیایە بۆ نموونە: ئووفیلم گرووپ، کەلوپەلی بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئەمریکی و چینیان دابین دەکرد بۆ نموونە: Acer، ئەیسۆس، دێل، ئێچ پی، هواوی، لێنۆڤۆ، ئێڵ جی، مایکرۆسۆفت، ئۆپۆ، سۆنی، شاومی و زێد تی. ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی 2017ـەوە، کەرەستەی کامێرا بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن 8 و ئایفۆن X دابین دەکات و لەڕاستیدا یەکێک لە هاوکارە گرنگ و ستراتیژییەکانی ئەپڵە. ئەم کۆمپانیایە لە لیستی هاوکارانی ئەپڵ لە ساڵی 2019ـدا ناوی هاتووە. بەشێک لەو کۆمپانیانەی لەگەڵ ئەم 11 کۆمپانیایە هاوکاریان دەکرد، پاش راگەیاندنی ئەم سزایانە، بوونی هەر چەشنە پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەم کۆمپانیانەیان رەد کردووەتەوە و کۆمپانیای LG یەکێک لەوانە. ئێستا دەبێ چاوەڕێی دژکردەوکانی داهاتوو بین.
سەرچاوە: zdnet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure