26/7/2020 12:31 AM

نه‌ورۆز بووه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی بووه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان.

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ پاش چوار مانگ له‌ وه‌ستانی خوله‌كه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه،‌ بریاریاندا یانه‌ی نه‌ورۆز وه‌ك پاڵه‌وانی وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشان بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ پێش وه‌ستانی خوله‌كه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بوو.

به‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار یانه‌یه‌كی شاری سلێمانی بووه‌ پاڵه‌وانی وه‌رزی خولی نایابی كوردستان.

خاك - هه‌رێز جه‌مال




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved