لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە خانمان لە ساڵێکدا 30 بۆ 64 جار دەگرین، بەڵام پیاوان 6 بۆ 17 جار دەگرین، رەنگە لە خۆت پرسیبێت بۆچی پیاوان کەمتر دەگرین بە بەراورد بە خانمان. لە توێژینەوەیەک کە لە رۆژنامەی The Sunـی بریتانی بڵاوبوەتەوە، کەم گریانی پیاوانی بۆ دو هۆکار گەڕاندوەتەوە، کە یەکێکیان پەیوەندی بە داب و نەریتی ئەو شوێنەوە هەیە کە تیایدا دەژی، ئەوی دیکەیان پەیوەندی بە هۆڕمۆنەکانی جەستەوە هەیە. سایکۆلۆجیست، جۆرجیا رای، کە چەند توێژینەوەیەکی لەوبوارەدا هەیە، رایگەیاند، "پیاوان کەمتەر لە خانمان دەگرین ئەویش بەهۆی سروستی پیاوان و شێوازی پەروەردەکردنیانەوەیە". وتیشی، "پیاوان هۆڕمۆنی پرۆلاکتین-یان کەمترە بە بەراورد بە خانمان، کە بەرپرسە لە دەربڕینی هەست، لە هەمان کاتدا کۆمهڵگا ئاستی پیاوان بە گریانەکانیان هەڵدەسەنگێنن و لە منداڵیەوە پێیان دەڵێن مەگرین، ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی کەمبگرین و هەستەکانیان نیشانبدەن".
سەرچاوە: psychcentral
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure