زۆرن ئەو کەسانەی ئارەزو دەکەن بە شێوازی گفتوگۆکردنیان دڵی کەسانی چواردەوریان بەدەستبهێنن، بەڵام کەمن ئەو کەسانەی توانیویانە ئەنجامیبدەن، ئەویش پەیوەندی بە چەند نهێنیەکی گفتوگۆکردنەوە هەیە کە وادەکات بچیتە دڵی بەرامبەرەکەتەوە. *بەردەوام وشەی "تکایە، سوپاس، بەیارمەتیت، ببورە" بەکاربهێنە. *ئەو زانیارییانەی دەیزانیت لەگەڵ کەسانی دیکە بەشی بکە. *چاوەڕێ مەکە کەسانی دیکە داوای یارمەتی بکەن، خۆت ئامادەیی دەربڕە بۆئەوەی هاوکارییان بکەیت. *بە متمانەبەخۆبونەوە گفتوگۆ بکە. *تەنیا بابەتە گرنگەکان باس بکە و دوربکەوەرەوە لە وردەکاری بێسود. *بەشێوەی تیم کاربکە. *لەکاتی گفتوگۆکردن دەرفەت بدە بە بەرامبەرەکەشت گفتوگۆ بکات. *بەڕەخنەی کەسانی دیکە توڕە مەبە، قبوڵی بکە. *لەکاتی گفتوگۆکردن پێشنیاز بکە نەک رای خۆت بسەپێنیت.
سەرچاوە: wikihow
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure