لە دۆخێکدا کە قەیرانی کۆرۆنا ژیانی لە خەڵکی کۆریای باکوور تاڵ کردووە، دانیشتووانی ئەم وڵاتە بەهۆی کەمیی خۆراک و بە فەرمانی رێبەری ئەم وڵاتە روویان لە خواردنی کیسەڵ کردووە. لەدوای جێبەجێ کردنی یاسای کەرەنتینە لە سنوورەکانی کۆریای باکوور و رووبەڕووبوونەوەی رێبەرانی ئەم وڵاتە لەگەڵ پرسی کۆرۆنا، خەڵکی ئەم وڵاتە زیاتر لە جاران تووشی نەبوونی و برسیەتی بوون. هەر بۆیە خەڵکی وڵاتێک کە ساڵەهای ساڵە بەهۆی گەندەڵی و سزا ئابوورییەکانەوە کەوتۆتە قەیرانەوە، هەنگاوێکی دیکەش لە برسیەتی نزیک بووەتەوە. بەهۆی خەون و خولیاکانی کیم جۆنگ ئوون بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لە کۆریای باکوور، بازەرگانی لە ناوەوەی ئەم وڵاتە بووەتە ئامرازێک بۆ دابین کردنی خەرجەکانی حکومەت. بەڵام لە داواکارییەکی ترسانکدا و بەهۆی برسیەتی دانیشتووانی هاووڵاتیانی کۆریای باکوور، حکومەتی ئەم وڵاتە کە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا داوای لە خەڵک کردووە گۆشتی کیسەڵ بخۆن. لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی کۆریای باکووردا باس لەوە کراوە کە : "لە زەمەنەکانی پێشوودا، کیسەڵ بەهۆ تامی خۆش و پێکهاتەی بەسوودەوە بۆ دروست کردنی خۆراک بەکارهاتووە". حکومەتی کوریای باکوور بە هاووڵاتیانی گوتووە گۆشتی کیسەڵ بە خاوی و یان بە کوڵاوی بخۆن. سەرەڕای ئەوەی حکومەتی کۆریای باکوور بەردەوام بوونی هەر چەشنە نەخۆشێکی کۆرۆنایی لەم وڵاتە رەد دەکردەوە، بەڵام رێبەرانی ئەم وڵاتە لە ئێستا دانیان بە بوونی ئەم ڤایرۆسەدا ناوە. سزا ئابوورییەکانیش بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانێ لەگەڵ وڵاتانی دیکە پەیوەندی بازەرگانی هەبێ و سەرجەم پێداویستییەکانی لەلایەن چینەوە دابین دەکرێت. بارودۆخی دەرمان لەم وڵاتە زۆر قەیراناوییە و کیم جۆنگ ئوون داوای لە نەخۆشخانەکان کردووە دەرمانە پێویستەکان بەرهەم بهێنن، بەڵام بەهۆی ئاستی نزمی زانستی دەرمانسازیی و دامودەزگای بەرهەمهێنان، بە هیچ دەرئەنجامێک نەگەیشتوون. کۆریای باکوور دوو رۆژ لەمەوبەر یەکەم حاڵەتی تووشبوون بو کۆرۆنای راگەیاند و دەشڵێ ئەم تووشبووە کەسێکی راکردووە کە سێ ساڵە لە کۆریای باشوورە و لەم دواییانەدا گەڕاوەتەوە بۆ کۆریای باکوور. سەرچاوە: express خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure