کاتێک دەچیتە سییەکانی تەمەنتەوە پێویستە خۆت ئامادەبکەیت بۆ قۆناغێکی دیکەی ژیان و لە چەند خویەک دوربکەویتەوە، لەم بابەتەدا باس لەو خووانە دەکەین کە پێش ئەوەی بچیتە سییەکانی تەمەنتەوە پێویستە دەستبەرداری بیت. *وتنی "بەڵێ" لە کاتێکدا لە ناختدا دەتەوێت بڵێیت "نەخێر". *بڕیاردان لەسەر ویستی کەسانی دیکە. *تەماشاکردنی مۆبایلەکەت کاتێک گفتوگۆ دەکەیت. *بیرکردنەوە لە رابردو و ئەو هەڵانەی کە ئەنجامتداوە. *زیادەڕەوی لە کڕینی چەند شتێک کە پێویست نین. *فەرامۆشکردنی ژەمە خۆراکیەکانت و نەخواردنەوەی ئاو. *بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی دیکە، بەتایبەت ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیانبینیت. *هەستکردن بە تاوان بەوەی کە نەتتوانیوە بگەیت بەو شتەی دەتەوێت. *هێشتنەوەی کەسانی نەرێنی لە نزیکی خۆت. *فەرامۆشکردنی خێزانەکەت و گرنگی پێنەدانیان.
سەرچاوە: theeverygirl
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure