جیاوازییەکانی ژن و پیاو زۆرن، هەر لە جیاوازی جەستەییەوە بگرە هەتا جیاوازی دەروونی. جیاوازییە جەستەییەکان هەمووان لێی تێدەگەن و کێشەیەک نییە. بەڵام زۆر جار تێنەگەیشتنی لە جیاوازیی دەروونیی ئەم دوو رەگەزە دەبێتە هۆی ناکۆکی لە پەیوەندییەکانی ژن و پیاودا. لەم بابەتەدا بە هێنانەوە چیرۆکێک گرنگترین جیاوازیی مێشکی ئەم دوو رەگەزە روون دەکەینەوە. مێشکی ژن ئه‌مڕۆ هه‌ستمكرد هاوسه‌ره‌كه‌م به نائاسایی مامه‌ڵه ده‌كات، ئێواره وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیاربوو چوینه ئه‌و ڕیستۆرانته‌ی كه هه‌ردوكمان حه‌زی پێده‌كه‌ین و نانمان خوارد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م له بازاڕ بوین كه‌مێك دره‌نگتر له كاتی دیاریكراو گه‌شتمه ڕیستۆرانته‌كه، به‌ڵام كه‌چومه ئه‌وێ وه‌ك جاران قسه‌ی له‌گه‌ڵنه‌ده‌كردم و هه‌ستمكرد شتێك بێزاری كردووه، سه‌ره‌تا وامزانی ئه‌و به‌هۆی دواكه‌وتنه‌كه‌م بێزار بووه، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كێشه‌كه زۆر له‌وه قوڵتره، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی بواری قسه‌كردن باشتر بێت داواملێكرد بچینه كافتریایه‌كی هێمنه‌وه، ته‌ماشای چاوه‌كانیمكرد و لێم‌پرسی ئه‌وه چی بووه؟ به‌ڵام ئه‌و گوتی هیچ نییه، هه‌ستم كرد به ته‌واوی هه‌سته‌كانی من پشتگوێ ده‌خات. له گه‌ڕانه‌وه‌دا پێم وت “خۆشم ده‌وێیت” ئه‌و ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بۆكردم و سه‌رقاڵی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بوو، ئێستا به‌ڕاستی نازانم چی ڕویداوه، بۆچی ئه‌ویش پێی نه‌وتمه‌وه خۆشی ده‌وێم؟ كه چوشینه‌وه ماڵه‌وه ئه‌و وا مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد كه من هه‌ر له ماڵه‌كه‌دا نیم، ته‌نها ته‌ماشای ته‌له‌فیزۆنه‌كه‌ی ده‌كرد مێشكی مه‌شغوڵ بوو، بۆیه منیش په‌ستبوم بڕیارمدا بچم بخه‌وم، پێم وت شه‌و شاد. پاش 15 خولهك هاته نێو جێگه‌كه‌و به چه‌ند خوله‌كێك خه‌وی لێكه‌وت، ئه‌و شه‌وه من خه‌وم لێنه‌كه‌وت و بیرم له‌وه‌ده‌كرده‌وه كه ده‌بێت چی ڕویدابێت؟ ئه‌و بۆ وامامه‌ڵه ده‌كات؟ من واسته‌ده‌كه‌م ئیدی له‌ده‌ستی ده‌ده‌م! هاوسه‌رگیریه‌كه‌مان كۆتای پێهات، ئه‌و ئێستا ده‌یه‌وێت لێم جیاببێته‌وه، چۆن ژیانم لێتێك چوو!
مێشکی پیاو ئه‌مڕۆ مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌م ده‌نگێكی تێدابوو؟ ده‌بێت چی بێت؟ زۆر بیرم لێكرده‌وه نه‌گه‌یشتمه ده‌رئه‌نجامێك، ده‌بێت سبه‌ینێ بیبه‌م بۆ لای فیته‌ر.
سەرچاوە: stanmed.stanford
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure