جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پێشوی یانەی چێڵسی ئاشكرایدەكات كە یانەی چێڵسی بەهۆی بونی ئەكادمیایەكی بەهێزەوە سەركەوتوانە قەیرانی نەگواستنەوەی یاریزانی بۆ وەرزی 2019 بۆ 2020 بە ئاسانی تێپەڕان. مۆرینیۆ لە لێدوانێكیدا ئاشكرایكردوە "كە بەهۆی ئەو ئەكادمیایەی یانەی بلوز هەیەتی بە ئاسانی كێشەی رێگریكردن لە گواستنەوەی یاریزان بۆ یارییەكانی وەرزی ڕابردو تێپەڕاند". سزاكانی چێڵسی لە لایەن فیفاوە بەهۆی پێشلكاری بو لە یاسایی یاری خاوێن و بەهۆیەشەوە یانەكە سەرەتا بۆ ماوەی دوا گواستنەوەی سزادرا، دواتر و لە گواستنەوەی زستانی ڕابردو سزاكانی لەسەر هەڵگیرا. مۆرینیۆ وتیشی.. "من ئیشم لەگەڵ چێڵسی كردوە باش دەزانم كە خاوەنی ئەكادمیایەكی بەهێز و بە شێوەیەكی سەرەكی دەتوانن پشت بە بەهرەمەندەكانی ئەو ئەكادمیاییە ببەستن و خۆیان لە قەیرانی بێ یاریزانی ڕزگار بكەن". مۆرینیۆ لە بارەی لامپاردەوە وتی "لە یارییەكانی ئەم وەرزە ئەو ئاستێكی باشی پێشكەش كرد و توانی یانەكەی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتو سەربخات و لەگەڵ ئەوەشدا چەند گرێبەستێكی باشی ئەنجامداوە، من ئەو دەناسم و دڵنیام دەتوانێت سەركەوتنی زیاتر بەدەستبهێنێت لەگەڵ چێڵسی".
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure