به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی "CNN"، كۆمپانیای تویته‌ری ئه‌مریكی پێده‌چێت به‌بڕی 250 ملیۆن دۆلار ڕوبه‌ڕووی سزای دارایی ببێته‌وه به‌هۆی سو,د وه‌رگرتن له زانیاری ئهژمارو به‌كارهێنانی ژماره ته‌له‌فۆنی به‌شداربووان له ناردنی ڕیكلامه بازرگانییه‌كان بۆ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه. كۆمپانیای تویته‌ر له ڕاپۆرتی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بازرگانی فیدڕاڵی ئه‌مریكا ناسراو به "FTC"ه‌وه له 28ى ته‌مووزدا داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركراوه، به‌هۆی سوود وه‌رگرتن و به‌كارهێنانی زانیاریی و داتای ئه‌ژماری به‌شداربووان له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2019 كه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه به مه‌به‌ستی پاراستنی ئهژمارهكانیان و دوور بوون له ڕیكلامی سه‌ر تۆڕه‌كه زانیارییه‌كانیان خستبووه به‌ر ده‌ست. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، سزا داراییه‌كه‌ی كه پێده‌چێت لیژنه‌ی بازرگانی فیدڕاڵی ئه‌مریكا "FTC" به‌سه‌ر تویته‌ردا بیسه‌پێنێت له نێوان 150 بۆ 250 ملیۆن دۆلار زیان به كۆمپانیاكه ده‌گه‌یه‌نێت. پێشتریش كۆمپانیاكه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هه‌ڵه‌و بێ مه‌به‌ست ڕیكلامه بازرگانییه‌كانیان بۆ ژماره‌و ئیمه‌یڵی به‌شداربووان ناردووه. له به‌رامبه‌ریشدا لیژنه‌ی بازرگانی فیدڕاڵی ئه‌مریكا هه‌موو ئه‌و وتانه‌ی كۆمپانیاكه ڕه‌تده‌كاته‌وه و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا سزای دارایی 5 بلیۆن دۆلاری به‌سه‌ر كۆمپانیای "فه‌یسبوك"دا سه‌پاند، كه گه‌وره‌ترین بڕه پاره‌ی پێبژاردن بووه له مێژووی لیژنه‌كه‌دا، به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی زانیارییه‌كانی به‌شداربووان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكه‌وه. جێی ئاماژه‌یه، تۆماركردنی ئه‌و داوا یاساییه دژی "تویته‌ر" له‌دوای چه‌ند ڕۆژێك دێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین ڕاپۆرتی قانزاجی كۆمپانیاكه كه بڕی داهاته‌كه‌ی له چاره‌كی دووه‌می ساڵی 2020 دا 683 ملیۆن دۆلار بووه هه‌روه‌ها له پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دێت له هاككردنی ئه‌ژماری چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیار‌و پله‌باڵای وه‌ك (جۆ بایدن و باراك ئۆباما‌و بێڵ گه‌یتس و جێف بیزۆس). خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure