13/8/2020 01:43 PM

رکابەریی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و لایپزیک

یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستیپێكرد و لە یەكەمین یاریدا یانەی پاریس سان جێرمان سەركەوتنی بەسەر یانەی ئەتڵەنتا بەدەستهێنا و وەك یەكەمین یانە خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.
ئەمشەو لە دوەمین یاریی ئەو قۆناغەدا و لە كاتژمێر 10:00 بە كاتی باشوری كوردستان، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ڕوبەروی یانەی لایپزیكی ئەڵمانی دەبێتەوە، كە براوەی ئەم یارییە لە یاقۆناغی پێشكۆتایی بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی یاریی دەكات.
رۆخێ بلانكۆس بەهۆی بەرگریكارە بەهێزەكانییەوە لە قۆناغی دوەمی ئەو پاڵەوانێتیە، بە یاریی چون و گەڕانەوە و بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ سەركەوتنی بەسەر یانەی لێڤەرپوڵ تۆماركرد و هەڵگری نازناوەكەی كردە دەرەی پاڵەوانێتیەكە.
تیمە ئیسپانیەكە بە تەواوی خۆی بۆ ئەم یارییە ئامادە كردوە و بە سەركردایەتی دیێگۆ كۆستا روبەروی یانە ئەڵمانیەكە دەبنەوە، بەڵام لە تیمەكەی سیمیۆنی هەریەكە لە ئەنخێل كۆریا و فیرسالیكۆی پورتوگالی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە یانەكەیان دورخراونەتەوە.
تیمەكەی ناگلیسمان لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن و لە قۆناغی پێشوتردا سەركەوتنیان بەسەر یانەی تۆتنهام تۆماركرد و بۆ یەكەمین جار لە مێژودا یانەكەیان گەیشتۆتە ئەم قۆناغەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لایپزیك لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا و باشترین یاریزانی یانەكە تیمۆ ڤێرنۆیە كە بۆ ئەم یارییە بەشداری ناكات بەهۆی پەیوەندی كردنی بە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە، كە بەڕی 54 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی ڕوی لەو یانەئ ینگلیزییە كردوە.
تیمۆ ڤێرنەر یەكێك بو لە هێرشبەرە لاوە بە تواناكانی ئەم وەرزەی ئەوروپا و لەگەڵ یانەكەیدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و 32 گۆڵی تۆماركرد و 13 ئاسیستیشی بۆ هاورێكانی هەبو.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved