کتێبی بیرهوهرییهکانی گشت بۆ ئازهربایجان و کوردستان له وهرگێرانی عهبدوڵڵا عهبدوڵڵازاده چاپ و بڵاوکراوه. کتێبی بیرەوەرییەکانی گشت بۆ ئازەربایجان و کوردستان لە نووسینی محەممەرەزا خەلیلی عیراقی کە ڕۆژنامەوانی ئارتەشی رەزا شا بووە و هاوکات دەگەڵ داگیرکردنەوەی ناوچەکان لە ساڵەکانی 1325و 1326، هاوڕێی ئارتەش بووە، باسی رووداوەکانی دوای هەڵوەشانەوەی کۆمارەکانی ئازەربایجان و کوردستانی موکریان دەکا. وەرگێڕ لە زمانی فارسی کردوویەتە زمانی کوردی و پڕاویز و ڕاستکردنەوەی زۆریشی بۆ نووسیوە. کتێبەکە هێندێک وێنەی مێژوویی و ڕووداوی ڕاست و ناڕاستیشی تێدایە. دوای کتێبەکانی فەرهەنگی ژیان و فەرهەنگی زاگرۆس و قومیت گرایی کرد، ئەوە چوارەمین ئەسەری چاپکراوەی وەرگێڕە کە ئاغای عەزیزی وەلیانی پێداچوونەوەی بۆ کردووە و لە قەوارەی ڕوقعی لە 140 لاپەڕە لە بڵاڤۆکی گوتاری شاری سەقز چاپ کراوە.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure